فازڵ ئیبراهیم: تەنیا یەک بوومەلەرزە لە هەرێم ڕووی داوە و زیانی گیانی نەبووە
بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، (فازڵ ئیبراهیم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه، سه‌عات (4:42) بوومەلەرزەیەک بە دووریی شەش کیلۆمەتر لە سنوورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین، به‌تایبه‌ت له شارۆچکەی قەڵادزێی سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمار کرا، له قووڵایى 10 كیلۆمه‌تر له ژێر خاكدا کە 5.3 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر.''
(فازڵ ئیبراهیم) دەشڵێت: ''به هۆى به‌هێزیى بومه‌له‌رزه‌كه له‌و ناوچه‌یه، كه ناوچه‌یه‌كى شاخاوییه، گواستنه‌وه‌ى شه‌پۆلى بوومه‌له‌رزه‌كه ئاسانتر بوو بۆ شوێنه‌كانى تر، بۆیه له به‌شێكى تر‌ى كوردستان له سنوورى مووسڵه‌وه تا دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانى، هاووڵاتییان هه‌ستیان به‌و بوومه‌له‌رزه‌یه كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نیها یه‌ك بوومه‌له‌رزه بووه و شه‌پۆله‌كانى گه‌یشتووەتە شوێنه‌كانى تر و هاووڵاتیان هه‌ستیان پێ كردووه.''
له‌باره‌ى زیانه‌كانیشەوە، بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان گوتى: ''خۆشبه‌ختانه ئه‌وه‌ى تا ئێستا زانراوه هیچ زیانێكى گیانیى به‌دواوە نه‌بووه، ته‌نیا هه‌ندێك بریندارى سووك له ئه‌نجامى شكانى په‌نجه‌ره و شوێنه‌كان هەیە و، هه‌ندێك زیانى ماددیى هه‌بووە.''
(فازڵ ئیبراهیم) زیاتر گوتى: ''ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى حه‌فته‌ى ڕابردوو چالاكییه‌كى تر‌ى بوومه‌له‌رزه هه‌بووه، پیشبینى ده‌كرێت، ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه سه‌ره‌كییه‌كه بێت، كه تۆمار كراوه، بۆیه ئه‌وه‌ى دوابه‌دواى ئه‌مه دێت به پله‌ى كه‌متر ده‌بێت، له ڕووى زانستییه‌وه ئاساییه پاشكۆكانى هه‌بێت تاوه‌كو سه‌قامگیرییه‌ك له‌م ناوچه‌یه دروست ده‌بێته‌وه له ڕووى تۆمۆگرافیى ناچەکەوە.''
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بوومەلەرزەیەکی بەهێز هه‌رێمى کوردستانی هەژاند و لە هەولێری پایتەخت، سلێمانی، ڕانیە، دووکان، کۆیە، سۆران، قەڵادزێ، شەقڵاوه، کەلار، پیرمام، سمێلانی سەر بە قەزای چۆمان و حاجی ئۆمەران و سنوورى شارى دهۆك له لایه‌ن هاووڵاتیانەوە هەستی پێ کراوە.
kdp-
