چاپكراوی نوێ

چاپكراوی نوێ
( سايكس پیكۆ.. دیداری تایبەت بە 100 ساڵەی سایكس پیكۆ) ناونیشانی كتێبێكە دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوی كردۆتەوە.ئەم كتێبە لەلایەن بەڕێز شڤان حەمدی ئامادەكراوەو لە دووتوێی(176) لاپەڕەی قەبارە مامناوەندیدا لە چاپخانەی رۆژهەڵات چاپكراوە. كتێبەكە كۆوتارو نووسینی ئەو پسپۆڕو بەشداربووانە لەخۆدەگرێت كە لە دیداری تایبەت بە 100 ساڵەی رێكەوتننامەی شوومی سایكس پیكۆ پێشكەشكران و دیدارەكەش بە هەماهەنگیی زانكۆی سەلاحەدین سازكرا. لەم كتێبەدا بابەت و لێكۆڵینەوەی ئەم بەڕێزانە بڵاوكراونەتەوە.
- سایكس پیكۆ- مەحمود محەمەد
- وتارێكی دكتۆر ئەحمەد دزەیی
- خوێندنەوەیەكی جوگرافی بۆ رێكەوتننامەی سایكس پیكۆ- پ. د. ئازاد محەمەدەمین نەقشبەندی
- سایكس پیكۆ لە سێبەری گۆڕانكاریی نێودەوڵەتیدا- د. خەلیل مستەفا عوسمان
- فاكتەری ئابووری لە پەیماننامەی سایكس پیكۆدا(نەوت)- پ.ی.د.دلێر ئیسماعیل حەقی شاوێس
- دوای سەدەیەك لەسەر تێپەڕبوونی رێكەوتننامەی سایكس پیكۆ- د. جوتیار عادل
- دیدێكی یاسایی لە رێكەوتننامەی سایكس- پیكۆ- عوسمان عەلی وەیسی
- كوردستان، دەوڵەتێك بۆ پێكەوەژیان و چەسپاندنی ئاشتیی ئیقلیمی و جیهانی
- دەوڵەتی چاوەڕوانكراوی كوردستان و رۆڵ و پێگەی ئافرەت- د. ڤیان سلێمان
Top