كەركووك.. 12 داواكراو گومانلێكراو دەستگیركران
عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 23/8/2017، لە چالاكییەكی هێزەكانی پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك و هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی ئاسایشی كەركووك، لە گوندەكانی سەیادەی سەر بە شارەدێی تازە و هەردوو گوندی وەتەنییە و مەحموودیەی سەر بە شارەدێی لەیلان، لە سنووری پارێزگای كەركووك، توانرا 12 داواكراو گومانلێكراو و دەستگیر بكەن".
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك، گوتیشی: "ئێستا دەست كراوە بە لێكۆڵینەوە لەگەڵ دەستگیركراوەكاندا".
باسنیوز
