لە سلێمانى 810 کارتۆن حەبى ترامادۆڵ سووتێندران
ئەمڕۆ چوار شەممە 2017/8/23 عەمید جەلال ئەمین بەگ، بهڕێوهبهری نههێشتنی ماده هۆشبهرهكان له بهڕێوهبهرایهتیی ئاساسایشی سلێمانی، له كۆنگرهیهكی ڕۆژنامهوانیدا ڕای گەیاند: "لە ماوەى هەشت مانگى ڕابردوودا هێزەکانى ئاسایشى نەهێشتنى مادە هۆشبەرەکان دەستیان گرتووە بەسەر 810 کاتۆن حەبى ترامادۆڵدا کە ماددەیەکى هۆشەبەرى ترسناکە و خۆى لە 30 ملیۆن دهنكه حهبدا دەبینێتەوە و ئەمڕۆ بە ئامادەبوونى نوێنەرى دادوەر و فەرمانگەى تەندرووستى تەواوى ئەو حەبانە لە کوورەى تایبەتى سووتاندنى ماددە هۆشبەرەکان سووتێندران".
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی مادە هۆشبەرەکان گوتیشى:" بەکارهێنانى مادەى هۆشبەر لەچاو ساڵانى ڕابردوو کەمى نەکردووە، ئەو حەبەى ئەمڕۆش سوتێدنراوە 810 كارتۆن بووه و بههاكهشی به ملیۆنان دۆلار دهخهمڵێندرێت".
دەربارەى چۆنیەتیى هێنانى مادە هۆشبەرەکان بۆ ناو خاکى هەرێمى کوردسنان، بەڕێوبەرى ئاسایشى نەهێشتنى مادە هۆشبەرەکان،دا رای گەیاند: "مادە هۆشەبەرەکان بە شێوە نایاسایی لە سنوورەکانەوە دزە دەکەن ناو هەرێمى کوردستان و زۆر جاریش لەڕێگەى سنوورى خاکى ئێران و پاکستانەوە ئەو ماددە هۆشبەرانە دێنە ناو شارى سلێمانى، بەڵام خۆشبەختانە بە هاوکاریى هێزەکانى ئاسایش و هاووڵاتیان ئەو کەسانەى بارزگانى بە مادەى هۆشبەرەوە دەکەن دەستگیر دەکرێن".
باسنیوز
