لە هه‌ڵه‌بجه هاوكاریی كه‌سوكاری شه‌هیدان کرا
ئامانج محه‌مه‌د، به‌رێوه‌به‌ری ڕیكخراوی (بێ‌ناز) بۆ خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان، ڕایگه‌یاند: "به ئامانجی خزمه‌تكردنی زیاتری كه‌سوكاری شه‌هیدانی ده‌ستی تیرۆر له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مڕۆ دەستمان کرد به دابه‌شكردنی جلوبه‌رگی جه‌ژن، به‌سه‌ر کەسوکاری 17 خێزانی شه‌هیداندا".
هاوكات ئیقباڵ غه‌فار، سه‌رۆكی ڕێكخراوی سه‌روه‌ریی هه‌ڵه‌بجه، ڕایگه‌یاند: "وه‌ك ڕێكخراوی سه‌روه‌ری هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مڕۆ دەستمان کرد به دابه‌شكردنی هاوكاری به‌سه‌ر (100) سه‌د منداڵی بێ باوك و بێ سه‌رپه‌رشتی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه".
گوتیشی: "هاوكارییه‌كان پێكهاتبوون له خۆراك و جلوبه‌رگ، ئامانجیش له ئه‌نجامدانی ئه‌م چالاكییه خزمه‌تكردنی زیاتری كه‌سوكاری شه‌هیدان و منداڵانی بێ باوك و بێ سه‌رپه‌رشته".
باس‌نیوز
