ئازاد تۆفیق: گرووپی (نەخێر) تەنیا بۆ خۆدەرخستن و هاتنە سەر شاشەکان ئەو کارە دەکەن
ئازاد تۆفیق، ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی گوتی: "ئەوەی کراوە بەناوی گرووپی (نەخێر) کە خۆیان ناویان ناوە جووڵانەوە، ئەوە جووڵانەوە نییە، بەڵکوو خولانەوەیە و ئەوەش پێی وایە ئەوە دەنگە، ئەوە دەنگ نییە و ژاوە ژاوە، بەس بۆ خۆدەرخستن و چاوپێکەوتنی تیڤییەکان ئەوەیان کردووە، نە لەناو خەڵک شەخسیەتیان هەیە و نە جەماوەریشن، لە بنەڕەتدا بەشێکیان شەرم دەکەن بێنە سەر شاشەکان، بەڵکوو پێوە بوون دەنا کەوتوونەتە بەردەم رەخنە و توانجی خەڵک".
ئازاد تۆفیق پێی وایە کە گرووپەکە “ئەوەندە شەرمنن، دوو کەسیان کردووەتە ئامانج”. گوتیشی: “گوتەبێژی خولانەوەکە خواخوایەتی کەس لەو بارەوە لێدوانی لێ وەرنەگرێت، لەناو خەڵکدا بوونەتە شەرمە و عەیبە و کەس گوێیان لێ ناگرێت و ڕەنگە چەند کەسێکیان هەر خۆیان دوور بخەنەوە".
گرووپی (نەخێر) بۆ سەربەخۆیی کوردستان لەلایەن شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی کۆمپانیای (نالیا)وە سەرپەرشتی دەکرێت. پێشتریش فەرهاد سەنگاوی، ئەندامی گرووپەکە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندبوو کە شاسوار عەبدولواحید کەناڵی تەلەڤزیۆنی هەیە و خەڵک لەو کەناڵەوە دەیانبینێت، بۆیە چووەتە پاڵ گرووپەکەیەوە.
باسنیوز
