سەعدی پیرە: ئەمڕۆ ئەنجامی کۆبوونەوەکانی بەغدامان دەخەینە بەردەم ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم
سەعدی ئەحمەد پیرە، ڕاگەیاند: ھەموو ئەو گفتوگۆ و قسانەی لە بەغداوە ھێناومانەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 23/8/2017، دەیخەنە بەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم و بۆیان ڕوون دەکەینەوە کە چی گوتراوە و چیمان بینیوە، پێشیان دەڵێین بڕیاری کۆتایی لە دەستی ئێوە دایە، ناشزانم چ بڕیارێک لەسەر ئەو بابەتانە دەدەن؟".
ئەندامەکەی شاندی باڵای ڕیفراندۆم ڕوونیشی کردەوە کە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم، بە بەرنامە و پلانی نوێ دەبێت و جگە لە بابەتەکانی بەغدا، ”بابەتی ڕیفراندۆم بەگشتی تاوتوێ دەکرێ".
بڕیارە کاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرۆکایەتیی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت و تێیدا نوێنەری سەرجەم ئەو لایەن و پێکهاتانەی ئەندامیان لە ئەنجومەنەکەدا هەیە، بەشداری بکەن.
باسنیوز
