بارزانی پێشوازی له كه‌سوكاری حه‌فت شه‌هیده‌كه‌ی گوندی مه‌لحه كرد
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له كه‌سوكاری ئه‌و حه‌فت شه‌هیده عه‌ره‌به‌ی گوندێكی سنووری شارۆچكه‌ی دوبز كرد كه حەفتەی ڕابردوو لە لایەن تیرۆریستانی داعش بە شێوەیەكی دڕندانە شەهید كران.
ماڵپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ڕۆژی سێشەممە 22ـی 8ـی 2017 لە شاری هەولێر مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە فەرحان حەمەد زەڕگان و حەسەن عەباس ئەسوەد و محەمەد سوهەیل زەڕگان كەسوكاری ئەو حەفت شەهیدە عەرەبەی گوندی مەلحە لە دەڤەری دوبز كرد كە حەفتەی ڕابردوو لە لایەن تیرۆریستانی داعش بە شێوەیەكی دڕندانە شەهید كران.
لەو دیدارەدا بارزانی سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بە كەسوكاری ئەو شەهیدانە ڕاگەیاند و بە تاوانێكی زۆر گەورە و نائینسانی وەسف كرد و ئاماژەیشی بەوەدا كە تیرۆر لە تاوان و دڵڕەقیدا هیچ سنوورێك ناناسێت.
كەسوكاری شەهیدانی گوندی مەلحە سوپاسی سەرۆك بارزانیان كرد و ئەوەیان پێڕاگه‌یاند كە شەهیدەكانیان شەهیدی كوردستانن و ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ بەرگریكردن لە كوردستان هاوشان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی كوردستان.
bas news-
