سبەی وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی هەولێر دەکات
بە پێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو سبەی چوارشەممە سەردانی بەغدا پایتەختی عێراق دەكات، پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.
پێشبینی دەکرێت چاوشئۆغڵو لە میانی سەردانی بۆ بەغدا، لەگەڵ ھەریەک لە فوئاد مەعسوم سەرکۆماری عێراق و حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیران و سەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئیبراھیم جەعفەری وەزیری دەرەوە و سیاسەتمەدارانی تورکمان کۆبێتەوە.
پاشان لە سەردانەكەیدا بۆ ھەولێر، لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، کۆدەبێتەوە، پێشبینی دەكرێ بابەتی سەرەكی كۆبوونەوەكەیان پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بێت، كە بڕیارە رۆژی 25ی ئەیلوولی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەڕێوەبچێت.
bas news-
