ئه‌ردۆگان: ئه‌وه‌ی به ناوی (توركیا) نیگه‌ران بێت كوردی ره‌سه‌ن نیه
ئه‌ردۆگان له وتارێكیدا بۆ موختاره‌كانی توركیا، باسی له یه‌ك ده‌وڵه‌ت كرد له توركیا و داكۆكی له دروشمه‌كه‌ی ئاكپارتی كرد كه ده‌ڵێ "یه‌ك ده‌وڵه‌ت، یه‌ك زمان، یه‌ك ئاڵا، یه‌ك وڵات".
ئه‌و گوتی "هه‌ندێك له كورده‌كان كاتێك ناوی یه‌ك ده‌وڵه‌ت و یه‌ك وڵات ده‌هێنین، نیگه‌ران ده‌بن و خۆیان تووڕه ده‌كه‌ن، ئه‌مه سووكایه‌تییه به كورده‌كان خۆیان، چونكه كوردی ره‌سه‌ن به ده‌وڵه‌تی توركیا نیگه‌ران نابێت. من به‌وان ده‌ڵێم كۆمۆنیست و چه‌پ، ئه‌و كۆمۆنیست و چه‌پانه‌ش هه‌رگیز كه‌سی نیشتیمانپه‌روه‌ر نه‌بوونه".
باسی له‌وه‌ش كرد وه‌كو چۆن توانییان بچنه ناو خاكی سووریا و جه‌رابلووس و ئه‌لباب له گروپی تیرۆریستی داعش پاك بكه‌نه‌وه، بۆیه رێگه‌ی له‌و خه‌یاڵه‌ی یه‌په‌گه ده‌گرن كه ده‌یانه‌وێت بگه‌نه سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست.
bas news-
