هەولێر.. پێدانی پاسپۆرت تا هه‌فته‌ی ئاینده دواخرا
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، لە ڕاگەیاندراوێکدا پێدانی پاسپۆرتی تا هەفتەی ئایندە دواخست.
هه‌ژماری فه‌رمی پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ولێر له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی (فه‌یسبووك) ئاگادارییه‌كی بڵاوكردووەته‌وه و تێیدا، داوای لە هاووڵاتیان كردووه كه سه‌ردانی هەردوو نووسینگه‌ی یه‌ك و دووی پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ولێر نه‌كه‌ن بۆ مه‌به‌ستی پاسپۆرتی ده‌رچوو یاخود مامه‌ڵه‌ی پاسپۆرت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگەیاندراوەکەیە:
ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا سه‌ردانی هەردوو نووسینگه‌ی یه‌ك و دووی پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ولێر نه‌كه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرتی ده‌رچوو یاخود مامه‌ڵه‌ی پاسپۆرت تاكو هه‌فته‌ی ئاینده، به‌رواری پێدانی پاسپۆرت به هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ڕاده‌گه‌یه‌نین.
به‌هۆی گۆڕینی سیستمی پێدانی پاسپۆرت بۆ سیستمی نۆێ، بۆ ماوه‌ی 14 ڕۆژ مامه‌ڵه‌ی پێدان و ده‌ركردنی پاسپۆرت ڕاگیرابوو، بریاربوو له رۆژی 22ی ئابی 2017 ده‌ست به پێدانی پاسپۆرت بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌پێی ئەو راگه‌یانراوەی پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ولێر بێت له‌و واده‌یه‌ی كه دیاری كرابوو ناتوانن ده‌ست به مامه‌ڵه‌ی پاسپۆرت بكرێته‌وه.
bas news-
