كاره‌باى سلێمانى: جۆزه‌ى كاره‌باى ماڵان پێنج ئه‌مپێر زیاتر ڕاده‌كێشێ
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كاره‌باى سلێمانی، ئاشكراى كرد، ئه‌و جۆزانه‌ى بۆ كۆنترۆڵكردنى كاره‌باى ماڵان به‌ستراوه، له جیاتى (20) ئه‌مپێر، (25) ئه‌مپێر كاره‌با ده‌خوێنێته‌وه، بۆیه پرۆژه‌كه‌یان ڕاگرتووه.
سالار حیسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كاره‌باى سلێمانى له لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند: "له‌چه‌ند مانگى ڕابردوودا به‌مه‌به‌ستى كۆنتڕۆڵكردنى زێده‌ڕۆیى كاره‌بای ماڵان، له ڕێگه‌ى چه‌ند كۆمپانیایه‌كه‌وه هه‌ستاین به جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى دانانى جۆزه‌ى (20) ئه‌مپێرى و كاره‌كه‌مان له چه‌ند شاره‌دێیه‌ك جێبه‌جێ كرد".
ئاشكراشیكرد، كه دواى لێكۆڵینه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وتووه، به‌هۆى به‌رزى كوالێتى جۆزه‌كانه‌وه، له برى (20) ئه‌مپێر، جۆزه‌كان تواناى وه‌رگرتنى (25) ئه‌مپێریان هه‌یه، گوتیشی: "بۆیه له ئێستادا پڕۆژه‌كه‌مان ڕاگرتووه".
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كاره‌باى سلێمانی، گوتیشی: "له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان له گفتوگۆداین بۆ ئه‌وه‌ى جۆزه‌ى باشترمان بۆ بهێنن و ده‌ست به‌كاره‌كه‌مان بكه‌ینه‌وه".
bas news-
