پزیشكێكی كورد لەگەڵ تیمێكی 20 كەسی دێتەوە كوردستان
ڕ‌وژنامه‌ی (ibtimes)ی به‌ریتانی له راپۆرتێكیدا له‌سه‌ر پرۆفیسۆر دیار قادر كه پزیكشێكی كوردی نیشته‌جێ به‌ریتانیایه، نووسیویه‌تی دیار قادر له‌گه‌ڵ تیمه خێرخوازییه‌كه‌ی بڕیاریان دا شاری له‌نده‌ن به‌جێ بهێڵن، وه‌كو ئه‌ركێكی مرۆڤایه‌تی بچمە شاری هه‌ولێر.
ئه‌م پزیشكه بۆ ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێ ئێستە شاری هه‌ولێر ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌نابه‌ری لێیه كه لە ده‌ست داعش ڕایانكردووه و خه‌ڵكێكی زۆریش به هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه بریندار بوون، بۆیه وه‌كو خزمه‌تێك به وڵاته‌كه‌م و مرۆڤایه‌تی، بڕیارم دا بگه‌ڕێمه‌وه و هه‌رچی پێویسته بۆ چاره‌سه‌ریان ئه‌نجامی بده‌م.
وه‌كو ڕۆژنامه‌كە باسی لێوه كردووه، ئه‌م پرۆفیسۆره جگه له هاتنەوه‌ی ئه‌م جاره‌ی، پێشتریش چه‌ند جارێك له كاتی شه‌ڕی داعشدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بریندارانی شه‌ڕی داعش ئه‌نجام داوه و له شاری نیوكاسلی بەریتانیاش تیمێكی پزیشكی خۆبه‌خشی دامه‌زراندووه و چه‌ند جارێك ئه‌م تیمه هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، خولیان بۆ پزیشكە ناوخۆییه‌كان كردووەته‌وه.
bas news-
