وەرگرتنی خوێندكار لە سێ بەشی زانکۆی گەرمیان ڕاگیرا
هێمن محەمەد ، بەرپرسی یەکەی راگەیاندن لە زانکۆی گەرمیان ، راگەیاند: "بەپێی نوسراوێك کە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاراستهى زانکۆی گەرمیان، كردووه، بڕیاری هەڵپەساردنی وەرگرتنی خوێندكارى له سێ بهش داوه".
بهشهكان بریتین له: بەشی یاسای بهیانیان و ئێواران، بەشی زمانى عهرهبى کۆلێژى پهروهرده، لهگهڵ بەشی بهروبوومى كێڵگهیى كۆلێژى كشتووكاڵ.
ئەوەشی خستەڕوو، كه لە بڕیارەکەدا تەنها ئەمساڵ دیاریکراوە، کە لەو بەشانە خوێندكار وەرنەگیرێت، گوتیشی: "نازانین بۆ ساڵانی داهاتوو چ بڕیارێک دەدرێت".
بڕیارەکە لەسەر بنەمای یاداشتێکی پەسەندکراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پشکنین و دڵنیایی جۆری دەرکراوە و ئەو بەشانە هەڵپەسێردراوە.
bas news-
