نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: ناتوانین دژایه‌تى ڕیفراندۆم بكه‌ین.. مافى یاسایى هه‌موو گه‌لێكه
(نه‌دا مێرگه‌سۆرى) پێوه‌ست به سه‌ردانه‌كه‌نیان، بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان دواو گوتی، "فراكسیۆنى پارتى له به‌غدا هه‌موو ئه‌و سه‌ردان و چالاكیه‌كانمان بۆ دیتنى كه‌سایه‌تى و كوتله سیاسیه‌كان و كه‌سه بیانیه‌كان و بالیۆزى وڵاتان له‌به‌غدا بۆ یه‌ك مه‌به‌سته، ئه‌ویش تاكاتى 25-9 كه كاتى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمه بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان، بتوانین په‌یامى خه‌ڵكى كوردستان بگه‌ینین به هه‌موو لایه‌ك به‌تایبه‌تى باڵیۆزخانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین پشتگیریه‌كى باش به‌ده‌ست بێنین بۆ ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه له ریفراندۆم به‌ده‌ستى ده‌هێنین.
(مێرگه‌سۆرى) گوتیشى، "له‌سه‌رن و دیداره‌كانیشمان دا چاومان كه‌وت به (یان كۆبیج) نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق و باسى هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ى كه به‌سه‌رمان هاتووه له پێش 2003 و له‌دوایش بۆ ماوه‌ى ئه‌و 14 ساڵه و، هه‌موو ئه‌و مامه‌ڵه نادرووستانه‌ى كه حكوومه‌تى عێراق به‌رامبه‌ر به كورد كردوویه‌تى له پێشێلكردنى ده‌ستوور و بڕیارى تاك لایه‌نه، هه‌روه‌ها له 2014 چى به‌سه‌ر گه‌لى كورد هاتووه و هاوكارى نه‌كردنى عێراق بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژ به داعش، ته‌واوى ئه‌و په‌یامانه‌مان گه‌یاند، جگه له‌وه‌ش ئه‌و په‌یامه‌شمان گه‌یاند كه هه‌رێمى كوردستان ده‌یه‌وێت له 25-9-2017 ریفراندۆم ئه‌نجام بدات و ئه‌مه‌ش بڕیارى لایه‌نێك و حیزبێك نیه، به‌ڵكو بڕیارى خه‌ڵكى كوردستانه بۆیه داوامان كرد وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پشتگیرى گه‌لى كوردستان بكه‌ن و هاوكارمان بن."
له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش له عێراق (نه‌دا مێرگه‌سۆرى) گوتى، "به‌رێز (یان كۆبیج) باسى له‌وه كرد كه وه‌فدى باڵاى ڕیفراندۆمى بینیوه و قسه‌ى جددیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردووه گوتیشی، "ئه‌وه‌ى كه گرنگه رێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رێكخراوێكه میساقى خۆى هه‌یه و به‌پێى یاساى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش مافى چاره‌ى خۆنووسین مافێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه له‌وه‌ى هه‌موو گه‌لێك مافى دیارى كردنى چاره‌نووسى خۆى هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان بۆ یارمه‌تیدانى عێراق لێره‌ن و، ئه‌و قسه‌یه‌شى كه له‌زارى ئه‌وه گوترابوو له ڕاگه‌یاندن به‌وه‌ى وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دژایه‌تى ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان نین، ئه‌وه‌ى به‌درۆخسته‌ووه و گوتى، "هیچ كاتێك وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ناتوانین دژایه‌تى ڕیفراندۆم بكه‌ین، چونكه مافێكى یاسایى هه‌موو گه‌لێكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا به‌رێز (یان كۆبیج) گوتى، "هه‌ندێك تێبینیمان هه‌یه كه ده‌بێت به‌گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن و، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كیش پاڵپشتى له گفتووگۆكردنى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌كه‌ین."
kdp-
