سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئەمەریکا کۆ بوونەوە
لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، د. رۆژ نووری شاوێس، کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بەوەکالەت، فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، شێخ جەعفەر و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە بەشدارن.
هاوکات هەریەک لە برێت مەکگۆرک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر و ژمارەیەک بەرپرس و ژەنەڕاڵی ئەمریکی یاوەری جەیمس ماتیس دەکەن.
kdp-
