سوپای پاسداران: لەگەڵ تورکیا لەدژی پەکەکە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشمان نابێت

 سوپای پاسداران: لەگەڵ تورکیا لەدژی پەکەکە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشمان نابێت
پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە میدیاکانی ئێران و تورکیا لەبارەی ئەگەری بەڕێوەچوونی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئەو دوو وڵاتە لەدژی پەکەکە، ئەمڕۆ سوپاسی پاسداران ئەو هەواڵەی ڕات کردەوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی (فارس)ی سەر بە سوپای پاسداران ئەمڕۆ سێشەممە 2017/8/22 (حەمزە سەیدولشوهەدا)ی سەر بە هێزی زەوینیی سوپای پاسداران لە ڕۆژئاوای ئێران لە راگەیەندراوێکدا، سەرەڕای ڕەتکردنەوەی هەرچەشنە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لەدەرەوەی سنوورەکانی ئێران، ئاشکرای کردووە: "ئێمە هیچ چەشنە بەرنامە و پلانێکمان بۆ ئۆپەراسیۆن لە دەرەوەی سنوورەکان دانەڕشتووە، بەڵام هەر گرووپ، تیم، یان کەسێک کە بەتەمای هاتنە ناوەوەی خاکی ئێران بێت و ئامانجی هەوڵی شێواندنی سەقامگیری، یا کردەوەی تیرۆریستی بێت، بەتوندی لەگەڵی دەجووڵینەوە".

لە ڕگەیەندراوەکەی ئەو بنکەیەی سوپای پاسداراندا ئاماژە بەوەش دراوە: "هەرکام لە گرووپە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی کە ساڵانێکە لە کەمپەکانیان لە هەرێمی کوردستان نیشەجێن، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو بە پشتیوانیی دوژمانی ئێران، بەتەمای ناسەقامگیریی خاکی ئێران بوون کە زەربەی قورسیان لێ دراوە. ئەگەر بێت بچووکترین جموجۆڵ لە ڕاستای شێواندنی ئاسایشی سنوورەکانی ئێران بکەن، بە توندترین شێوە وەڵام دەدرێنەوە و بنکە و بارەگاکانیان لە هەر کوێیەک بێت دەکرێنە ئامانج.

ئەمە لە کاتێک دایە کە دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا لە کاتی سەفەر بۆ ئوردون ڕای گەیاند: "لەگەڵ ئێران ڕێک کەوتوون و ئەگەری ئەوە هەیە کە لەگەڵ ئەو وڵاتە لەدژی پەکەکە ئۆپراسیۆنی هاوبەش ئەنجام بدەن".












باسنيوز
Top