پێداچوونه‌وه به یاساكانى گواستنه‌وه‌دا ده‌كرێت
محه‌مه‌د عومه‌ر كانى، له ڕاگه‌یاندنى نوسینگه‌ى وه‌زیرى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاىگه‌یاند: "به‌مه‌به‌ستى رێكخستنی هاتوچۆی ته‌كسییه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، بڕیار درا كه وه‌زیری گواستنه‌وه به‌دواداچون بۆ بابه‌ته‌كه بكات".
ڕوونیكرده‌وه، كه له رێى لیژنه‌یه‌كى په‌یوه‌ندیداره‌وه بڕیارى تایبه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی هه‌رێمى كوردستان و شوفێرانی ئه‌و هیڵه ده‌رده‌كرێت.
گوتیشى: "هاوكات بڕیارى ئه‌وه‌ش درا، كه پێداچونه‌وه به‌یاسا و رێساكانی تایبه‌ت به‌وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه، ڕاسپێردران كه تێبینی و دیدو بۆچون و سه‌رنجی خۆیان له‌بواری ئیش و كاری خۆیان بنووسن و به‌دواداچون بكه‌ن له‌سه‌ر هه‌ر كه‌م و كوڕی و كه‌لێنێك به‌تایبه‌ت كه كاریگه‌ری بخاته سه‌ر مامه‌ڵه‌و كاروباری هاوڵاتیان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لێژنه‌یه‌كی یاسایی پێكده‌هێندرێت بۆ ئاماده‌كردنی ڕه‌شنووسی هه‌مواركردنی یاساكه و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن.
باس‌نیوز
