ئه‌ردۆگان: ئه‌و چه‌كانه‌ی دراونه‌ته یه‌په‌گه له داهاتوودا دژی توركیا به‌كاری ده‌هێنێ
ئه‌ردۆگان له وتارێكیدا له ئیسته‌نبۆڵ، باسی له‌و چه‌كانه كرد كه ئه‌مەریكا به یه‌په‌گه‌ی داوه بۆ رزگاركردنی ره‌قه له ده‌ست گروپی تیرۆریستی داعش. ئاشكرای كرد كه چه‌كه‌كان چه‌كی قورسن و زیاتر له 100 كامیۆن بووە، هه‌روه‌ها ئه‌مەریكا به‌رده‌وامیشه له ناردنی چه‌ك بۆ یه‌په‌گه.
ئه‌ردۆگان گوتی "ئه‌و چه‌كانه‌ی ئێستە ئه‌مەریكا به یه‌په‌گه‌ی داوه، راسته به‌رامبه‌ر به داعش به كاری ده‌هێنن، به‌ڵام دوای نه‌مانی داعش ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه توركیایه، ئیدی به‌رامبه‌ر به توركیا به كاری ده‌هێنن. من به ئاشكرا به ترەمپم گوت توركیا ئه‌مه‌ی پێ قبووڵ ناكرێ و ناشبینه ته‌ماشاكه‌ر، هیوادارم ئه‌مەریكا پاڵپشتی توركیا بێت له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌دا".
باسی له‌وه‌ش كرد وه‌كو خۆی هیچ بڕوایه‌كی به ئه‌مەریكا نییه كه ئه‌و چه‌كانه‌ی داویه‌تیه یه‌په‌گه لێی وه‌ربگرێته‌وه، بۆیه توركیاش راناوه‌ستێ و وه‌ڵامی توندی ده‌بێت.
bas news-
