سەنتەرێکی تایبەت بۆ منداڵانی بێ دایک و باوک لە کەمپی حەسەن شام کرایەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 2017/8/21، لە کەمپی حەسەن شام، کە تایبەتە بە ئاوارەکانی موسڵ، لەلایەن ڕێکخراوی Edinburgh Direct Aidی بەریتانی بەهاوکاری لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی و بە ئامادەبوونی کۆنسولی بەریتانیا لە کوردستان، سەنتەرێکی تایبەتیان بۆ ئەو منداڵانی بێ دایک و باوک کردەوە.
سەنتەرەکە لەژێر ناوی (سەنتەری چاودێری ئازیزان) کرایەوە، کە تێیدا شوێنی خوێندن و مانەوە بۆ ئەو مندلانە دابینکراوە کە بێ دایک و باوکن.
ده‌نیس رووتۆڤیتس، سه‌رۆكی ڕێكخراوی خێرخوازی (Edinburgh Direct Aid) ڕای گه‌یاند: "ئه‌وان له سه‌ره‌تای مانگی تهمووز بۆ یه‌كه‌م جار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه و هه‌ر زوو به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی پلانی ئه‌م پرۆژه‌یان داڕشتووه، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شاری ئێدینبرگی بریتانیا ڕێكخراوه‌كه ده‌ستده‌كات به بانگه‌وازی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك بۆ پڕۆژه‌كه و له ماوه‌یه‌كی كه‌م كه‌لوپه‌لی پێویست و به‌شێك له خه‌رجی پرۆژه‌كه ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن و ده‌یگه‌یه‌ننه كوردستان".
رووتۆڤیتس هه‌روه‌ها ڕای گه‌یاند: "كه ڕێكخراوه‌كه‌ی ئه‌و هیواخوازه له داهاتوو بتوانێت كۆمه‌كی زیاتر ده‌سته‌به‌ر بكات و بیگه‌یه‌نێته ئاواره و پهنابهراهكانی نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستان".
له باره‌ی ئه‌م پرۆژه‌وه، رووتۆڤیتس جه‌ختی كرده‌وه كه بۆ ڕێكخراوه‌كه‌ی ئه‌وان ئه‌م پرۆژه‌یه كارێكی ناوازه بوو چوونكه كه‌سانی سوودمه‌ند له پرۆژه‌كه ئه‌و منداڵانه‌ن كه قوربانی ده‌ستی تیرۆرن و له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كان دایك و باوك، یان یه‌كێكیان له‌ده‌ست داوه.
لەمبارەیەوە، ئاوات ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی، گوتی:" لە دوای ئەوەی خیوەتێکمان هەڵدا بۆ ئەو مندلانەی کە بێ کەسن، لەکاتی سەردانیکردنمان بۆ لای ئەو ڕێکخراوە باسی ئەوەمان بۆ کردن و بیرۆکەکەمان پێدان، قەناعەتی ئەوەمان پێکردن کە بێن لە کوردستان پڕۆژەییەکی بەو شێوەیە دروست بکەن. بەیەکەوە پڕۆژەکە باشتر بکەین. دەمانەوێت ئەو منداڵانەی بێ دایک و باوکن، لەڕێی ئەو سەنتەرەی کە ئەمڕۆ کردمانەوە بتوانن چاکسازی و پەروەردەییەکی باشیان بکەین چونکە ئەوانە لە ژێر فکرەو سیاسەتی تیرۆرستی داعش پەروەردە کراون. چونکە ئەگەر نەتوانین گۆرانکاریان تێدا دروست نەکەین لەداهاتوودا مەترسییەکی گەورە لەسەر کۆمەڵگەی عێراقی دروست دەکەن".
ئاماژەشی بۆ ئەوەکرد. کە بە ئەرکمان زانیووە کە شوێنێکی تایبەت و جیاوازتر بۆ ئەو منداڵانە دروست بکەین کە بێ دایک و باوکن و چونکە لەڕووی ژینگەییەوە لە کاتی سەرماو گەرمادا ژیان تێیدا سەختە، بۆیە ویستمان تۆزێک
bas news-
