ئه‌مساڵ گەورەترین حاجی كورد ته‌مه‌نی 100 ساڵ و بچوکترینیش 18 ساڵە
په‌رله‌مانتارێكى كورد له به‌غدا، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، په‌رله‌مانتاره توركمان و عه‌ره‌به‌كان ده‌یانه‌وێت ڕێگرى له گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌ركووك بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پیلانێكیان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕاگه‌یاند: "ڕۆژى یه‌كشه‌ممه (20/ 8/ 2017) كۆبوونه‌وه له نێوان په‌رله‌مانتارانى كورد و توركمان و عه‌ره‌بى كه‌ركووك ئه‌نجامدرا و له‌سه‌ر پرسی كه‌ركووك گفتوگۆیان كردووه و ڕێككه‌وتن، به‌ڵام به پێی زانیارییكانى ئێمه، ڕێككه‌وتنه‌كه زۆری نه‌خایاندووه و هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، چونكه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئاینده‌ى كه‌ركووك ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دیارى بكات، كوردیش ئه‌وه قبوڵ ناكات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده، ده‌شڵێت: "پێكهاته‌كانى عه‌ره‌ب و توركمان ده‌یانه‌وێت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان له ئه‌نجومه‌نى پارێزگا وه‌ربگیرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بڕیارى هه‌ڵكرنى ئاڵاى كوردستان و ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمیان له‌و پارێزگایه داوه، له‌و ڕێگاشه‌وه ده‌یانه‌وێت كه‌ركووك له باوه‌شى كوردستان ده‌ربهێنن، ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌وان ڕێگرى كردنه له گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌ركووك بۆ سه‌ر كوردستان".
له ڕۆژى 28/6/2017 ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك به زۆرینه‌ى ده‌نگ بڕیارى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستانى له پاڵ ئاڵاى عێراق له پارێزگاكه دا.
bas news-
