ئه‌مساڵ گەورەترین حاجی كورد ته‌مه‌نی 100 ساڵ و بچوکترینیش 18 ساڵە
گه‌وره‌ترین و بچووكترین حاجی له ڕووی ته‌مه‌نه‌وه له نێو حاجیانی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كرێن.
نەبەز ئیسماعیل بەرێوەبەری ڕاگەیاندن و گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند: " له‌نێو حاجیانی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان گەورەترین حاجی كورد ته‌مه‌نی (100) ساڵ و بچوکترینیش (18) ساڵە و ھەردوو حاجییش خەڵکی شاری سۆرانن (ھەڵاڵە مه‌حمود ئه‌حمه‌د ) لەدایکبووی سنووری شاری سۆران له ساڵی (1917) لەدایکبووە ئێستا ته‌مه‌نی (100) ساڵه و به به‌ته‌مه‌نترین حاجی كوردی ئه‌مساڵه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه بچووکترین حاجی كوردیش له‌نێو حاجیانی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان ھەر لە شاری سۆرانه و لەدایکبووی ساڵی (1999)یه‌و تەمەنی تەنیا 18 ساڵە.
bas news-
