سەرۆک بارزانی: له ژێر هیچ گوشاریكدا ریفراندۆم دواناخرێت
ده‌قى گوتارى (سه‌رۆك بارزانى):
به‌ناوى خواى گه‌وره و میهره‌بان
كوردستان زۆر له پێشه‌وه‌ى باشوورى ئه‌فریقایه
خوشك و برایانى به‌ڕێز زۆر زۆر به‌خێر بێن. زۆر سووپاستان ده‌كه‌م بۆ ئاماده‌بوونتان. شانازییه ئه‌مڕۆ له خزمه‌تى ئێوه‌دام. ئێوه نوێنه‌رایه‌تى توێژێكى گرنگى میله‌ته‌كه‌مانن. پێشم خۆش بوو ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئێوه بیروڕا ئاڵوگۆڕ بكه‌ین. له باره‌ى بابه‌تى ریفراندۆم كه ئه‌مڕۆ پرسى هه‌ره گرنگى وڵاته‌كه‌ى ئێمه‌یه. هه‌موو لایه‌كیش ماوه‌یه‌كه سه‌رقاڵى ئه‌و بابه‌ته‌یه.
سه‌ره‌تا پرسیار ئه‌وه‌یه بۆ گه‌لى كوردستان بڕیارى ریفراندۆمى دا، بڕیاره‌كه تازه نییه. هى رۆژى حه‌وتى حوزه‌یرانیش نییه. ئه‌و رۆژه ته‌نیا واده و رۆژه‌كه دیاریكرا. ئه‌گینا دڵنیام به‌ڕێزتان ئاگادارن كه هه‌موو شۆڕشه‌كانى گه‌لى كوردستان به درێژایى مێژوو، له پێناوى سه‌ربه‌خۆیى و سه‌ربه‌ستى و ئازادی‌دا بووه. هه‌موو ئه‌و قوربانیانه‌ى دراوون، قۆناغ به قۆناغ بۆ ئه‌و ئامانجه گه‌وره بووه، كه له كۆتاییدا ئامانجى سه‌ربه‌خۆییه، كه مافێكى سرووشتى گه‌لى ئێمه‌شه وه‌ك هه‌موو گه‌لانى دیكه‌ى جیهان.
له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌موو رێگاكان ئه‌زموون كران. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژووى په‌یوه‌ندى خۆمان له‌گه‌ڵ به‌غدا، من وایده‌بینم په‌یوه‌ندى ئێمه به دوو قۆناغى سه‌ره‌كیدا تێپه‌ڕى. یه‌كه‌میان له دواى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانى تا 2003 كه نزیكه‌ى 70 تا 80 ساڵ درێژه‌ى خایاند. دووه‌میان له 2003ه‌وه ده‌ستیپێكرد.
له قۆناغى یه‌كه‌م هه‌موومان ده‌زانین، حوكمه‌كه به ناونیشانى لاوه‌كى جۆراوجۆر له ده‌ستى سوننه‌كان بوو، ئه‌وان فه‌رمانڕه‌وا بوون. به‌ڕێزتان ده‌زانن دواى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهان كێشه‌ى سه‌ره‌كى نێوان هاوپه‌یمانان و توركیا له‌سه‌ر ویلایه‌تى مووسڵ بوو.
له‌وه‌دا كورد ویلایه‌تى مووسڵ‌یان رزگار كرد و بڕیاریاندا ده‌نگ بده‌ن له‌گه‌ڵ عێراق بن. دواى ئه‌وه‌ى له په‌یمانى لۆزان ئه‌و مافه‌یان له ئێمه ستانده‌وه، كه خۆمان بڕیار له مافى خۆمان بده‌ین، به‌و مه‌رجه‌ى ئێمه هاوبه‌ش بین له‌م وڵاته‌دا.
ئێمه قوربانى بووین و ئه‌و كاره‌ساتانه‌ش به‌سه‌ر میله‌تى ئێمه‌دا هاتن و 4500 گوند له كۆى 5000 گوند وێران كران. 12 هه‌زار گه‌نجى فه‌یلى بێسه‌روشوێنكران له ته‌مه‌نى 18 تا 30 ساڵى. 8000 بارزانى بێسه‌روشوێن كران. ئه‌نفالى سه‌رتاسه‌رى 182 هه‌زار كه‌س كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون بێسه‌روشوێنكران. ئینجا كیمیایبارانى سه‌رتاسه‌رى و كییمایبارانى هه‌ڵه‌بجه كه بووه سیمبوڵى ئه‌و كاره‌ساتانه‌ى به‌سه‌ر ئێمه‌دا هاتن.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو كاره‌ساتانه خه‌ڵكى كوردستان ئه‌و په‌ڕى ره‌وشت به‌رزییان پیشاندا. ئه‌و په‌ڕى مرۆڤایه‌تى خۆیان پیشاندا. دوو فه‌یله‌قى سوپاى عێراق، كه ئه‌م هه‌موو تاوانه‌یان كردبوو، خۆیان راده‌ست كرد، به‌ڵام به بێ ئه‌وه‌ى سوكایه‌تى به یه‌ك سه‌ربازیانبكرێت و قسه‌یه‌كى ناخۆشى پێ بوترێت ئازاد كران.
زۆر باسى ئاشته‌وایى ده‌كرێت له باشوورى ئه‌فریقا، پێم وایه كوردستان زۆر له پێشه‌وه‌ى باشوورى ئه‌فریقایه، به‌ڵام نه خۆمان زانیمان چۆن ئه‌و بابه‌ته به دنیا رابگه‌یه‌نین، نه كه‌سیش هه‌بوو ئه‌و ره‌وشت به‌رزییه‌ى گه‌لى كوردستان بۆ جیهان روون بكاته‌وه. له‌گه‌ڵ هه‌موو رێز و پێزانینێكم بۆ ماندێلا، كه سه‌ركرده و تێكۆشه‌رێكى گه‌وره‌یه، به‌ڵام ماندێلا با له زیندانى ئه‌بو غرێب بوایه ئینجا با ماندێلا بوایه.
سه‌ده‌ها كه‌سى وه‌ك ماندێلا له‌ناو ئه‌م میله‌ته هه‌ڵكه‌وتوون، بێسه‌روشوێن كران و له ناو تێزاب توانه‌وه كه بوارى ئه‌وه‌یان نه‌بوو یه‌ك قسه‌ش بكه‌ن و كه‌سى خۆیان ببینن و وه‌سیه‌تى خۆیان بنووسن.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌م هه‌موو تاوان و كاره‌ساتانه ئێمه چووینه به‌غدا دانووستانمان له‌گه‌ڵ تاوانبارانى ئه‌و تاوانانه كرد. باوه‌ڕ بفه‌رموون له 1991 ئه‌و كاته به‌ره‌ى كوردستانى بوو هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه به‌شدار بووین و چووین. جارێك جه‌نابى مام جه‌لال چوو، جارێك من چووم، هه‌ستمان ده‌كرد چاكه‌یه‌كى گه‌وره ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به ئێمه كه نامانگرن و له سێداره‌مان ناده‌ن و چاكه ئه‌كه‌ن له‌گه‌ڵمان داده‌نیشن، ئینجا وه‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌قڵیه‌ته بژى.
دواى 2003 ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردستان نه‌بوایه، نه زه‌مینه سازى ده‌كرا بۆ رووخاندنى رژێمى به‌عس، نه ئه‌و پلانه‌ش به ئاسانى جێبه‌جێده‌كرا. ئێمه پێشبینیمان ده‌كرد، براده‌رانى شیعه جیاوازیان هه‌یه له‌گه‌ڵ سوننه‌كان، چونكه پێكه‌وه بووین و ئه‌وانیش سته‌ملێكراو بوون و هیچ كاتێكیش فه‌تواى ئایه‌توڵڵا حه‌كیم له بیر ناكرێت هه‌ڵوێستێكى مێژوویى تۆمار كرد، ئێمه سووپاسى ده‌كه‌ین هه‌تا هه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ى ئێستا وا ده‌رنه‌چوون. كه‌وتنه پیلانگێڕان له‌وه‌ى چۆن له هه‌ژموونى كورد بده‌ن له ناو سوپا. له‌وه‌وه ده‌ستیانپێكرد. مادده‌ى 140 كه ده‌بوایه له كۆتایى 2007 جێبه‌جێبكرێت، جێبه‌جێیان نه‌كرد، خۆیشیان ده‌یانوت مادده‌ى 140 مردووه و ته‌واو بووه.
له پرسى ده‌ستووردا ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى كوردستان نه‌بوایه له راپرسى ده‌رنه‌ده‌چوو. به‌ڵام چۆن مووسڵ رزگار كرا، ده‌ستووریش ئاوا رزگار كرا. له قۆناغى یه‌كه‌م ویلایه‌تى مووسڵ رزگار كرا و له قۆناغى دووه‌م ده‌ستوورمان رزگار كرد. له دیباجه‌ى ده‌ستووریشدا هاتووه: مانه‌وه‌ى عێراق به یه‌كپارچه‌یى به‌نده به پابه‌ندن بوون به‌م ده‌ستووره‌وه. ئه‌و كاته شه‌ڕ كرا له‌سه‌ر چه‌سپاندنى ئه‌و به‌نده. درووست بۆ ئه‌وه بوو ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ئاینده گله‌ییان كرد، بڵێین ئه‌مه ئه‌و ده‌ستووره‌یه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه رێككه‌وتووین.
ئێستا باسى ئه‌وه ده‌كه‌ن، هیچ به‌ندێكى ده‌ستوورى نییه، مافى راپرسى به ئێوه بدات، ئه‌ى كام به‌ندى ده‌ستوورى مافى به ئێوه دا نانى خه‌ڵكى كوردستان ببڕن! مادده‌ى 140 پێشێل بكه‌ن و به‌لاوه‌ى بنێن!، كام مادده‌ى ده‌ستوورى رێگه‌ى به ئێوه دا ته‌قه‌مه‌نى، فیشه‌ك، كه‌رسته و بودجه‌ى پێشمه‌رگه نه‌نێرن، كه له ده‌ستووردا هاتووه به‌شێكه له سیستمى به‌رگرى عێراق.
بینیتان به دوو كاتژمێر یاساى حه‌شدى شه‌عبییان چۆن تێپه‌ڕاند، به‌ڵام ده دوازده ساڵه ئه‌م ده‌ست و ئه‌و ده‌ستمان پێده‌كه‌ن، له كۆتایشدا نه‌یانهێشت نه هیچ یاسایه‌ك ده‌ربچێت بۆ پێشمه‌رگه، نه هیچ پابه‌ندییه‌ك جێبه‌جێبكرێت له‌و رێككه‌وتنه‌ى له باره‌ى پێشمه‌رگه‌وه كرا.
ئێستا باس له زۆرینه‌ى سیاسى ده‌كه‌ن. ئه‌سڵه‌ن خاڵى هه‌ر گرنگتر كه تێكیاندا و پێشێلیانكرد، ته‌وافق بوو. به تایبه‌تى له پرسه گرنگ و ستراتیژییه‌كان كه په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌یه.
زۆر روونه ئه‌گه‌ر به ده‌نگدان بێت له په‌رله‌مان ئێمه هه‌میشه ده‌دۆڕین ئه‌گه‌ر 80 په‌رله‌مانتاریشمان هه‌بێت هه‌ر كه‌مینه‌ین و ده‌یدۆڕێنین. ئێستا وه‌ك به‌رگێكى یاسایشى لێده‌ده‌ن و ده‌ڵێن بڕیارى په‌رله‌مانه. هه‌موو شتێكیان پێشێلكرد.
خۆ كوفر نییه و گوناهمان نه‌كردووه
من له مێژه هه‌ستم كرد، عه‌قڵیه‌ته‌كه نه‌گۆڕاوه، به تایبه‌تى ئه‌و كاته‌ى كێشه‌ى قه‌ره‌ته‌په هه‌بوو، ئه‌مریان كرد تانك بنێرنه سه‌ر خانه‌قین. ئه‌و كاته چوومه به‌غدا له‌گه‌ڵ جه‌نابى مام جه‌لال له ماڵى عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم (خوا لێى خۆش بێت) دانیشتین، مالكیش كه سه‌رۆك وه‌زیران بوو، له‌وێ بوو، وتم فڵانه كه‌س مه‌سه‌له ئه‌وه نییه تۆ 20 تانك و 30 تانك جووڵه پێده‌كه‌یت و ده‌ینێریت بۆ خانه‌قین، ئێمه له 9 هه‌زار تانكى سه‌دام نه‌ترساین، له 20 تانكى شكاوى تۆش ناترسین، كێشه عه‌قڵیه‌ته‌كه‌یه. مادام ئه‌و عه‌قڵیه‌ته مابێت كه بڕواى وابێت كێشه‌كان به تانك و فڕۆكه چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌وه ئه‌سڵى مه‌ترسییه‌كه‌یه. به‌ڵام ئه‌و متمانه‌یه‌ى كه هه‌بوو ئه‌وه نه‌ما.
زۆر هه‌وڵماندا له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌مریكا، هاوپه‌یمانان، یه‌كێتى ئه‌وروپا و وڵاتانى هه‌رێمایه‌تى، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێكى ئه‌م ره‌وشه نه‌كرێت، ئاخیرى قابیلى ته‌حه‌موول نییه. به جدیان وه‌رنه‌گرت. ده‌یانوت كارتى فشاره و بۆ ئه‌وه‌یه ئیمتیازات وه‌ربگرن، وه‌ڵاهى هیچ وا نییه، نه كارتى فشاره و نه بۆ ئیمتیازاته. ئێمه تۆزێك دواشكه‌وتووین و ده‌با تۆزێك زووتر ئه‌و بڕیاره بده‌ین.
ئه‌مه بڕیارى خه‌ڵكى كوردستانه و نه‌بڕیارى تاكه كه‌سێكه و نه هى حزبێك و دوو حزبه. ئه‌مه په‌یوه‌ندى به چاره‌نووسى هه‌موو گه‌لى كوردستانه هه‌یه. به راستى لام سه‌یره هه‌ندێك خه‌ڵك و وڵات ده‌ڵێن ریفراندۆم كاتى نییه و نابێت. خۆ كوفر نییه و گوناهمان نه‌كردووه و موماره‌سه‌یه‌كى ئاشتیانه و دیموكراتیانه‌ى خه‌ڵكى خۆمانه. ئه‌وه تاوانه تۆ رێگرى له مافى گه‌لێك بكه‌یت.
پاشان بابه‌تێكى زۆر گرنگ هه‌یه، من ته‌صه‌ور ناكه‌م ئه‌م ره‌وشه وا بمێنێت، پێش ئه‌وه‌ى ره‌وشه‌كه تێكبچێت، ئێمه ده‌بێت چاره‌سه‌رێك بدۆزینه‌وه. رێگه له كاره‌ساتێكى دیكه بگرین. ئه‌گه‌ر سبه‌ى هاتن و به ئێمه بڵێن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هێڵى سه‌وز، هێڵى ته‌ماسى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى سه‌دام پێش 2003 كه ئه‌وان ئه‌وه به سنوورى هه‌رێمى كوردستان ده‌زانن. خه‌ریكن ئه‌وه بكه‌ن به واقیعێك و بیسه‌پێنن به‌سه‌ر كوردستاندا و بڵێن ئه‌وه هێڵى ئێوه‌یه. بێن بڵێن له كه‌ركووك، خانه‌قین، مه‌خموور و شنگال ده‌ربچن. ئه‌گه‌ر ده‌ربچیت، چى به بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان و میله‌ت و ویژدانى خۆت ده‌ڵێیت، ده‌ر نه‌چیت، ده‌بێت شه‌ڕ بكه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ى رێگه له‌وه بگرین ده‌بێت ئێمه هه‌وڵى خۆمان بده‌ین.
پار چووینه به‌غدا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌بادى وتم با جورئه‌تى ئه‌وه‌مان هه‌بێت، كه ئێمه شكستمان هێنا و نه‌مانتوانى شه‌راكه‌تێكى راسته‌قینه درووست بكه‌ین، لامه‌ركه‌زى، ئۆتۆنۆمى و فیدراڵیمان ئه‌زموون كرد و له‌وه ناچێت ئه‌وه سه‌ربگرێت و وه‌رن با جورئه‌تى ئه‌وه‌مان هه‌بێت ببینه دوو دراوسێى باش و یه‌كدى ته‌واو بكه‌ین به خۆشى و ئاشتى نه‌ك به خوێنڕشتن و توندوتیژى.
من پێم وایه ئێمه دوو بژارمان له پێشه
من پێم وایه ئێمه دوو بژارمان له پێشه، یان ده‌بێت هه‌نگاوێك بچینه پێش و ئاینده‌مان روون بێت، یان ده‌بێت رازى بین به‌وه‌ى به ویستى خۆیان به‌غدا چۆن حوكم بكات. جاران، به‌ڕێوبه‌رى ئه‌منى هه‌ولێر فڵان تكریتى ده‌بوو، ئێستا ده‌بێته فڵان موسه‌وى و نه‌جه‌فى و حوسه‌ینى. خواش قبوڵ ناكات دواى ئه‌و هه‌موو كاره‌ساته بگه‌ڕێیته‌وه بۆ زه‌مانى پێشوو. چۆن ده‌كرێت، ئه‌مه رووبدات.
ئه‌گه‌ر بیریش له‌وه بكه‌ینه‌وه ئه‌م وڵاتانه چى ده‌ڵێن، شاندى ئێمه ئه‌مڕۆ گه‌ڕانه‌وه و هێشتا نه‌مدیون و به دڵنیاییه‌وه له‌گه‌ڵ قیاده‌ى سیاسى كۆده‌بنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌نجامه‌كان ده‌كرێت. 55 مادده‌ى ده‌ستووریان بردووه كه پێشێلكراوون، ئه‌گه‌ر به‌ڕێزتان سه‌یرى بڕیارى 1514 ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بكه‌ن، ده‌بینن چ مافێكیان به ئێمه داوه، ئه‌گه‌ر بڕواتان پێیه ئه‌وه مافى ئێمه‌یه. ئه‌گه‌ر بڕواتان پێنییه بۆ فێڵ له میله‌تان ده‌كه‌ن. به‌غداش ده‌ڵێت هیچ مادده‌یه‌كى ده‌ستوورى نییه، به‌و مادده ده‌ستوورییه‌ى مادده‌ى 140تان پێشێلكرد و مافى پێشمه‌رگه‌تان زه‌وت كرد و بودجه‌ى پێشمه‌رگه‌تان بڕى، ئێمه‌ش به‌و مادده ده‌ستوورییه ریفراندۆم ئه‌نجامده‌ده‌ین. شه‌رمه ئه‌وان باسى ده‌ستوور بكه‌ن. هه‌رچى هه‌نگاوه پێشێلى ده‌ستوور كراوه و ئێستا ده‌ستووریان بیر كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر به ته‌ما بین وڵاتان بێن و بڵێن فه‌رموون سه‌ربه‌خۆ بن، به راستى ئه‌سته‌مه. ئه‌وانیش ده‌وڵه‌تى پراگماتیكین و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقیع ده‌كه‌ن. كه‌س وه‌ك برێمه‌ر له 2003 دژایه‌تى سه‌رسه‌ختى پێشمه‌رگه و فیدراڵى نه‌بوو. له هه‌ڵبژاردنى 1992 ئه‌مریكا رێگه‌ى نه‌دا ئه‌و سیناتۆرانه‌ى هاوسۆزى كورد بوون بێن چاودێرى هه‌ڵبژاردنه‌كه بكه‌ن. فیدراڵى سه‌ره‌تا هه‌موویان به تاوانیان ده‌زانى و سه‌ره‌نجام مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كرد. راسته ره‌وشى ناوخۆ و بژێوى خه‌ڵك و ناو ماڵى كورد ده‌بێت هه‌وڵبدرێت ئه‌مانه هه‌موو چاره‌سه‌ر بكرێت و ده‌رفه‌تێكه و بڕواى ئێمه وایه و ئینشه‌ڵڵا هه‌ڵه نه‌بین، ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌رفه‌ته له ده‌ست رۆیشت خوا ده‌زانێت كه‌ى جارێكىدیكه دووباره ده‌بێته‌وه.
ساڵى 2015 چووینه ئه‌مریكا، له‌وێ به دوور و درێژى باسى ره‌وشه‌كه‌مان كرد و ئوباما به وردى گوێى گرتبوو، وتى من له ئازاره‌كانتان تێده‌گه‌م و رێزم هه‌یه بۆ خواستى میله‌تى ئێوه بۆ سه‌ربه‌خۆیى و زۆریش خۆشحاڵم كه ئێستا ئه‌وله‌ویه‌تى هه‌موومان شه‌ڕى داعشه. به‌ڵام ئه‌م دۆسیه‌یه لاى بایدنه، كه جێگرى سه‌رۆك بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌ویش قسه‌مان كرد و وتى هه‌قى ئێوه‌یه و من دڵنیام له ته‌مه‌نى خۆم و خۆت سه‌ربه‌خۆیى كوردستان ده‌بینین. به‌ڵام من نه‌مگوتووه هیچ رۆژێك له رۆژان ئه‌مریكا یان ده‌وڵه‌تێك به‌ڵێنى پشتگیرى به ئێمه داوه، به‌ڵام كه‌سیش نه‌یوتووه دژایه‌تیتان ده‌كه‌ین. ده‌ڵێن ئێستا ته‌ركیز له‌سه‌ر شه‌ڕى داعشه و ئێستا كاتى نییه. بڕوامان وایه دواى ته‌واوبوونى شه‌ڕى داعش ئه‌و بایه‌خه نامێنێت. خۆزگه دوو ساڵ به‌ر له ئێستا بمانكردبا زۆر زۆر ئاسانتر ده‌بوو. ئه‌گه‌ر ئێمه چاوه‌ڕوانى ئه‌وه بین خه‌ڵكى دیكه ئه‌و بڕیاره‌مان بۆ بدات، هه‌ر له چاوه‌ڕوانیدا ده‌مێنینه‌وه. دیسان ده‌ڵێم ئه‌مه بڕیارى هه‌موو لایه‌نه‌كانه. تكاتان لێده‌كه‌م كه‌س وا لێكى نه‌داته‌وه ئه‌مه بڕیارى كه‌سێكه یان لایه‌نێكه.
باسى ئه‌وه ده‌كرێت دوابخرێت. نازانم چۆن دواده‌خرێت، ئه‌گه‌ر به دیلێكى مه‌زموونتر و باشتر هه‌بێت ئه‌وه بابه‌تێكى دیكه‌یه، به‌ڵام دواى بخه‌ن مادده‌ى 140 جێبه‌جێده‌كه‌ین و هه‌ندێك پاره بۆ پێشمه‌رگه ده‌نێرین.. دواتر مانگێك و دوو مانگ و پێنج مانگ بیده‌ن و وه‌ك جارانى لێده‌كه‌نه‌وه. له راستیدا دانووستان بۆ ئیمتیاز نه‌كراوه و شانده‌كه پابه‌ند بووه و به‌رپرسانه دانووستانى كردووه و قسه له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه ئێمه هه‌نگاو بۆ سه‌ربه‌خۆیى ده‌نێین و وه‌رن با رێككبكه‌وین چۆن دراوسێیه‌كى باش بین.
موجازه‌فه‌ى بڕیاردان زۆر زۆر سه‌لامه‌تتره له موجازه‌فه‌ى چاوه‌ڕوانى
به‌ڵام به‌وه هه‌ندێك پاره‌تان بۆ ده‌نێرین و فڵان شتتان بۆ ده‌كه‌ین، ئه‌وه ناكرێت و راستگۆیمان ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه. فه‌رموون ئێمه به‌رامبه‌ر به چى دواى بخه‌ین. چى باشتر هه‌یه. ئێمه كوفر و گوناهمان نه‌كردووه و خه‌ڵكى ئێمه‌یه بڕیارى خۆى ده‌دات و ده‌ڵێن ته‌ركیز له‌سه‌ر داعش نامێنێت، راست نییه، ته‌ركیز له‌سه‌ر شه‌ڕى داعش بۆ نامێنێ.
له باره‌ى وڵاتانى هه‌رێمییه‌وه، باس له داخستنى سنوور ده‌كرێت، نازانم دایده‌خه‌ن یان نا، به‌ڵام ئێستا وه‌ك ساڵانى شه‌ست و حه‌فتا و هه‌شتا و نه‌وه‌ده‌كان نییه و به‌رژه‌وه‌ندى زۆر درووست بووه. هه‌رگیز بڕواشم به‌وه نییه، كه‌سێك بێت بیه‌وێت به زۆر و سه‌ربازى هه‌ڕه‌شه‌مان لێبكات. سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌و موجازه‌فانه‌ى هه‌شه. موجازه‌فه‌ى بڕیاردان زۆر زۆر سه‌لامه‌تتره له موجازه‌فه‌ى چاوه‌ڕوانى.
به نسبه‌ت ناو ماڵى كوردیش له هه‌موو شتێك گرنگتره و هه‌نگاوى باش نراوه و پێمان خۆشه هه‌موولا به‌یه‌كه‌وه ملبده‌ینه به‌ر و ئه‌و كێشه و ناكۆكییانه‌ى هه‌بوونه یان نه‌یهێڵین و لانیكه‌م ته‌جمیدى بكه‌ین و هه‌موو پێكه‌وه هه‌وڵبده‌ین به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به ره‌وشى خه‌ڵك و هه‌رێمه‌وه ئه‌وه ناگونجێت دوور به دوور دژایه‌تى یه‌ك بین. پێم وایه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌یه. ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵبده‌ین ئه‌مه چاره‌سه‌ر بكرێت. له‌به‌ر ئه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه مه‌سه‌له‌ى دواخستنى ریفراندۆم ناگونجێت و وارید نییه و ئینشه‌ڵڵا هه‌ڵبژاردنیش له یه‌كى یازده بكرێت و بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمیش ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان كۆببێته‌وه حزبه‌كان بڕیار بده‌ن كه‌سێك دیار بكه‌ن بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم تا یه‌كى یازده من سبه‌ى ده‌ورو ته‌سلیمى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م.
له یه‌كى یازده‌ش كێ خۆى كاندید ده‌كات و كێ ده‌رچوو پیرۆزى بێت. ئه‌مه‌ش كێشه نییه و دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه.
هه‌روه‌كو خستمه‌ڕوو، شاندى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا به‌ر له نیو سه‌عات گه‌ڕاونه‌ته‌وه و شاندى پارتیش چووه‌ته سلێمانى له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى گۆڕان داده‌نیشن و ره‌نگه سه‌ردانى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى بكه‌ن و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى دیكه‌ش قسه بكه‌ن و داواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌كه‌ین و ئینشه‌ڵڵا بگه‌نه رێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتن و ئێمه ئه‌وه‌مان ده‌وێت.
سرووشتى ده‌وڵه‌تى داهاتووى كوردستان چۆن ده‌بێت، له راستیدا ده‌بێت به هه‌موو مانایه‌كى وشه، ده‌وڵه‌تى میله‌ت بێت، نه‌ك هى تاكه كه‌س و تاكه حزب. ده‌وڵه‌تێك بێت له‌سه‌ر بنه‌ماى دیموكراسى پێكبێت و هه‌موو پێكهاته ئاینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان تێیدا یه‌كسان بن و دڵنیایى ته‌واو بدرێت به هه‌موو پێكهاته‌كانى دیكه‌ى كوردستان. كاتێك ئێمه بڵێین كێشه‌ى گه‌وره‌مان ئه‌وه‌یه ناهێڵن له به‌غدا شه‌ریك بین، نابێت ئێمه لێره‌دا ئه‌و ده‌رفه‌ته نه‌ده‌ین به‌و خه‌ڵك و نه‌ته‌وانه‌ى له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌ژین. به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت زۆر زۆر خه‌ڵكى ئێمه كراوه بێت به‌رامبه‌ر به یه‌كترى. ناشبێت به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه بدرێت ره‌گه‌ز په‌رستى و توندڕه‌وى رێى خۆى بدۆزێته‌وه له ئاینده‌ى میله‌تى ئێمه و ده‌وڵه‌تى ئێمه‌دا.
ده‌بێت ده‌وڵه‌تێكى دیمو‌كراتى مۆدێرن بێت و پاشان خوا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌شى دا ئینشه‌ڵڵا چۆن پێتان خۆش بوو وا دایتاشن و چۆن پێتان خۆش بوو ئاواى لێبكه‌ن.
ئه‌و رۆژه له خزمه‌تى مامۆستایانى ئاینیش وتم، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وت ئه‌م سه‌ركه‌وتنه بۆ هه‌موو خه‌ڵكى كوردستانه و پیرۆز بێت و ئه‌گه‌ر شكستیش بوو خوانه‌خواسته تاوانه‌كه هه‌مووى له ئه‌ستۆى من بێت و من ئاماده‌م باجه‌كه‌ى بده‌م. ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته سنووریش داخرا، بۆ چوار پێنج رۆژ نامرین له برسان و سزاكه‌ى چى بوو بۆ ئه‌وه‌ى سنوور بكرێته‌وه من ئاماده‌م، سه‌ریشى له‌سه‌ر دابنێم.
دواى ته‌واوبوونى وتاره‌كه‌شى سه‌رۆك بارزانى گوێى له راو و سه‌رنج و ره‌خنه و پێشنیازى ژماره‌یه‌ك له ئاماده‌بووان گرت و به‌م جۆره‌ى خواره‌وه وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى دانه‌وه
بژێوى خه‌ڵك
ده‌مه‌وێت ده‌نگم بخه‌مه پاڵ ده‌نگى ئێوه و منیش زۆر ناڕه‌حه‌تم كه خه‌ڵكى ئێمه بژێوى تێكچووه. زۆر جار حكومه‌ت روونیكردووه‌ته‌وه. بڕیاره حكومه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى حزبه‌كان دابنیشێت و بڵێت گرفته‌كان چییه. به‌ڵام دڵنیا بن هه‌رچى پێمان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بژێوى خه‌ڵك باشتر بێت، ئێمه ئه‌وه ده‌كه‌ین. سووپاس بۆ خودا وڵاتێكى ده‌وڵه‌مه‌نتان هه‌یه، ده‌بێت رێكبخرێته‌وه. ئێستا ئێمه له نێوان زه‌وى و ئاسمانین. نه ده‌وڵه‌تین و نه ده‌وڵه‌تێكى دیكه حوكممان ده‌كات. ئومێده‌وارم و ئه‌گه‌ر خوا فرسه‌تى دا بووینه ده‌وڵه‌ت ئه‌م حكومه‌ته نامێنێت و ئه‌و كاته به ویستى خۆتان چۆن ویستتان ئاوا درووستى بكه‌ین.
ئارامى خه‌ڵك
به داخه‌وه هه‌ندێكجار راگه‌یاندن نابه‌رپرسیارانه ئه‌و كێشانه باس ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئازادییه‌ك دراوه و به ته‌ما نین پاشه‌كشێى لێ بكه‌ین و هیچ كێشه نییه و گله‌یى ده‌كه‌ن و ره‌خنه ده‌گرن قه‌ینا و هه‌ندێكجار هه‌موو شتێك تێده‌په‌ڕێنن، ئه‌وه‌ش قه‌ینا. ئه‌م گله‌ییه‌ى من زیاتر ئاراسته‌ى پارتى و یه‌كێتى ده‌كه‌م به گۆڕانه‌وه به ئه‌سه‌رى ره‌جعى له مه‌سه‌له‌ى دامه‌زراندێكى زۆر به بێ حساب و كتاب و شاهێدیشم هه‌یه هه‌ردوو مه‌كته‌ب سیاسى ماوون و پێم وتن، كابرایه‌ك چووه لاى ماسیگرێك و ئه‌ویش هه‌ندێك ماسى پێدا و كابراش وتى من نه‌هاتووم ماسیم پێ بده‌یت، هاتووم فێرم بكه‌یت چۆن ماسى بگرم. وتم ئێوه خه‌ڵك فێرى ئیش بكه‌ن و ئێوه ژه‌هر ده‌ده‌نه خه‌ڵك. ئه‌گه‌ر سبه‌ى قه‌یرانێك روویدا، عێراق و هه‌رێم پشت به نه‌وت ده‌به‌ستن و كه‌نداو گیرا چى ئه‌كه‌ن، ئێوه ده‌رفه‌تى ئیشیان بۆ درووست بكه‌ن. به‌ڵام بۆ مونافه‌سه‌ى حزبى به‌رپرسیارێتى له ئه‌ستۆى یه‌كێتى و گۆڕان و پارتییه و حزبه‌كانى دیكه گوناهیان نییه و ئێستا بووه‌ته كێشه و له‌وه ناخۆشتر ئه‌وه‌یه بڵێن نانى خه‌ڵكیان بڕیوه. فه‌وزایه‌كى سه‌یرو سه‌مه‌ره هه‌یه له مه‌سه‌له‌ى مووچه و دامه‌زراندنى ئه‌و خه‌ڵكه. وه‌ك ئاگادارم حكومه‌ت خه‌ریكه چاره‌سه‌رى بكات و ده‌بێت ئه‌ویش روونیبكاته‌وه.
ناكۆكى حزبه‌كان وپه‌كخستنى په‌رله‌مان
نامه‌وێت بچمه‌وه ورده‌كارییه‌كانه‌وه و ئه‌گه‌ر حه‌ز بكه‌ن، من مانعم نییه باسى بكه‌م و كێ په‌رله‌مانى په‌كخست و بۆ په‌كخرا و ئه‌نجامى چى بوو، ئه‌گه‌ر حه‌ز بكه‌ن باسى بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نا من بایه‌خدار نیم به‌وه. ناكۆكیى تا راده ئاساییه. به‌ڵام هه‌ندێك بابه‌ت هه‌یه وه‌ك بابه‌تى ستراتیژى نه‌ته‌وه‌یى چۆن ناكۆكى ده‌بێت. بۆیه راپرسى ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌یه بوترێت به‌ڵێ یان نه‌خێر، به‌ڵام هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم كه‌س ته‌خوینى كه‌س بكات و ته‌وسیه‌ى میدیاى پارتى ده‌كه‌م، هه‌قى ئه‌وه‌یان نییه ته‌خوینى كه‌س بكه‌ن. شتى زۆر گرنگترمان له پێشه.
كێ وتوویه‌تى من نایه‌مه سلێمانى، چۆن نایه‌م، سلێمانى شارى خۆمه.
نه‌ته‌وه‌كان
هه‌رگیز حه‌ز ناكه‌م، پێیان بوترێت كه‌مینه و براین و له‌م وڵاته پێكه‌وه ده‌ژین و زمان و كلتووریان جیاوازه و ئێمه له‌گه‌ڵیان دانیشتووین و له‌گه‌ڵیشیان دا ده‌نیشین و به‌شداریش بوونه له بڕیارى ریفراندۆم و به‌شداریشن له شاندى به‌غدا و نوێنه‌رى توركمان و هه‌موو برایانى مه‌سیحى و نوێنه‌رى ئێزدییه‌كانیش وه‌ك ئاین نه‌ك نه‌ته‌وه تییدا بووه.
میدیا
هیچ كاتێك من مانعم نییه له‌گه‌ڵ میدیاكان دانیشم، به‌ڵام هه‌ندێك میدیا به راستى ره‌نگه خۆیشیان ئاماده نه‌بن وپێیان خۆش نه‌بێت. ئه‌گه‌ر ئازادى نه‌بوایه و بڕوامان به‌وه نه‌با ئه‌م میله‌ته ئازاد بێت، هه‌تا ئه‌گه‌ر دژى ئێمه‌ش بن، ئه‌رێ له هیچ سیستمێكى دیكتاتۆرى بینیوتانه ئازادى ئاوا هه‌بێت و ئه‌گه‌ر سیستمى ئێمه دیكتاتۆرى با زۆر كه‌س له‌مانه‌ى جنێو ئه‌ده‌ن و قسه ئه‌كه‌ن نه‌یانده‌توانى ئه‌وه بكه‌ن.
من بۆخۆم ته‌صه‌ورم نه‌ده‌كرد، به نسبه‌ت ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیى ناكۆكى و كێشه‌ى دیكه ده‌بێته كۆسپ یان خه‌ڵكێك ئه‌وه ده‌كاته بیانوو. پێموابوو ئه‌وه له حزب و په‌رله‌مان و كه‌سه‌كان گه‌وره‌تره. هه‌موو كه‌س ئازاده و بۆ ئه‌وه‌شمانه به دنیا بڵێین ئه‌وه ره‌ئى میله‌تى ئێمه‌یه و ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى كوردستانیش وتیان به زۆرینه نامانه‌وێت ئه‌و كاته به‌رپرسیارێتییه‌كه له‌سه‌ر كه‌س نامێنێت.
گۆڕان و كۆمه‌ڵ
له راستیدا من نازانم چیمان كردووه، به‌رامبه‌ر ئه‌وانه تا ئاشتیان بكه‌مه‌وه به تایبه‌تى كۆمه‌ڵ. ئه‌وانى دیكه‌ش هه‌موو لایه‌نه‌كانى دیكه مومكینه سه‌رده‌مێك كێشه‌یه‌ك روویداوه له نێوان ئه‌وان و پارتى به‌ڵام له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ به‌خوا من نازانم، چه‌ندى بیرى لێده‌كه‌مه‌وه، ئه‌رێ چمان كردووه زیانى هه‌بووه بۆ كۆمه‌ڵ من نازانم. ئه‌مڕۆ شاندى پارتى چووه بۆ لاى گۆڕان و ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش بێنه پێش هه‌موو ده‌رگاكان كراوه‌ن و دوعا بكه‌ن ئه‌نجامى باشى هه‌بێت.
دڵنیایى
له راستیدا من پێشتریش وتم، به قه‌ناعه‌ته‌وه و باوه‌ڕم پێیه‌تى، ده‌بێت ئه‌و خه‌ڵكى دیكه و نه‌ته‌وه‌كانى دیكه، پێكهاته‌كانى دیكه له كوردستان ده‌بێت به هه‌موو مانایه‌ك هاوبه‌ش بن له حكومه‌ت و ده‌بێت ده‌ستوورێكى دیكه دابنرێت و هه‌موو ئه‌وه له خۆى بگرێت.
ده‌وڵه‌تى كوردستانى فیدراڵى
ده‌بێت سیستمى فیدراڵى له كوردستان په‌یڕه‌و بكه‌ین و هه‌ر پارێزگایه‌ك له كوردستان بۆ خۆى هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكى هه‌بێت و كارى خۆى بكات و ده‌بێت سیستمێكى كراوه بێت و نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك سیستمى مه‌ركه‌زى بێت.
حكومه‌تى سه‌رفراوان و بن ته‌سك
بڕیار بوو ئێمه دواى هه‌ڵبژاردن حكومه‌تێكى بنكه فراوان درووست بكه‌ین، به‌داخه‌وه حكومه‌تێكى سه‌رفراوان و بن ته‌سك درووستكرا و بنكه فراوان نه‌بوو. پێویسته ئه‌زموون و وانه‌مان له‌و هه‌ڵانه وه‌رگرتبێت. جاران به‌وه سه‌ربه‌ز بووین و خه‌ڵك ئیره‌یى به ئێمه ده‌برد، په‌رله‌مانتارانى ئێمه له به‌غدا یه‌كده‌نگ بوون و هه‌رچه‌ند لێره ناكۆكیش هه‌بوایه، هه‌موو له‌وێ به‌یه‌كه‌وه بوون و هێزێكى زۆرى ده‌دا به كورد. به‌داخه‌وه ره‌وشێكى وا درووست بووه، كه نه‌ده‌بوو درووست بێت و چى پێویست بێت بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئێمه ئاماده‌ین.
به‌دیلى ریفراندۆم
ئه‌گه‌ر ته‌صه‌ور ئه‌وه‌بێت بژارى دیكه ئه‌وه بێت به‌ڵێنمان پێده‌ده‌ن هه‌ندێك پاره ده‌نێرن و مادده‌ى 140 جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ئه‌وه به‌دیل نیین و قابیلى قبوڵیش نیین. یه‌ك حاڵه‌ت هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا، ئه‌وروپا، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بێن زه‌مانێكى ره‌سمى بده‌نه خه‌ڵكى كوردستان مومكینه قابیلى ئه‌وه بێت باسى بكه‌ین، به‌ڵام سبه‌ى باڵیۆزێك بێت و له به‌غدا به‌یانێك ده‌ربكات، به‌یانى باڵیۆز ناخوات و خۆم ئه‌زموونم له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه.
هیچ جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ ریفراندۆم نییه و له كاتى خۆیدا ده‌كرێت و جارێكى دیكه ده‌یڵێمه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رى گرت، ئه‌وه بۆ خه‌ڵكه و ئه‌گه‌ریش سه‌رى نه‌گرت، ئه‌وا من ئاماده‌م باجه‌كه‌ى بده‌ن، ئیدى خه‌ڵك بۆ خۆى ته‌نگاو كردووه، ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن، كاتى نییه، فه‌رموو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان با به بڕیارى 1514 ى خۆیدا بچێته‌وه بۆ ئه‌و بڕیاره‌ى ده‌ركردووه، ئه‌مریكا بۆ شۆڕشى كردووه، وڵاتانى به‌ڵكان هه‌موو دژیان بوون ئێستا هه‌موو دانیان پێدانراوه. منیش تا تۆزێك فێرى شێوه‌ى كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌وڵه‌تانه بووم، سه‌ره‌تا هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن و ئاخیرى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مرى واقیع ده‌كه‌ن و هه‌ر یه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ى كرد، ئێمه بله‌رزین، وه‌ڵاهى شتى وا ناكه‌ین. ئێمه هه‌ڵه‌مان نه‌كردووه و تاوانمان نه‌كردووه و میله‌تێكه ده‌یه‌وێت راى خۆى ده‌ربڕێت و رێگرتن له‌و مافه تاوانه. پاشان دانووستان ده‌كه‌ین له‌سه‌ر سنوور، ئاو، نه‌وت دانووستانیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین. ئه‌وه ئێران و توركیان كێشه‌یان بۆ ئاو درووستكردووه و چه‌ندین به‌نداویان له‌سه‌ر رووباره‌كان درووستكردووه، ئێمه ئاماده‌ین له ئاویش یارمه‌تیان بده‌ین.
گوێ ناده‌ینه هه‌ڕه‌شه‌ى هیچ ده‌وڵه‌تێك
ئه‌گه‌ر زه‌مانه‌تێكى سیاسى گه‌وره‌ترى نێوده‌وڵه‌تى هه‌بێت، ئه‌وا مومكینه قسه‌ى لێبكرێت و رۆژى حه‌وتى حوزه‌یران سه‌روه‌رییه‌كى گه‌وره بوو بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان و بڕیارێكى راست و درووست بوو و له‌سه‌رى ده‌ڕۆین و به‌خوا گوێ ناده‌ینه هه‌ڕه‌شه‌ى هیچ ده‌وڵه‌تێكیش.
kdp-
