پاره‌ى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى 2017، بڕیارى خه‌رجكردنى درا
(زیاد حوسێن سلێمان)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند:" ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه دواى به‌دواداچوونمان بۆ پاره‌ى گه‌نمى چووتیارانى كوردستان، ئاگادار كراینه‌وه كه له 14ـى ئه‌م مانگه‌وه نووسینگه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڕیارى خه‌رجكردنى پاره‌ى ته‌واوى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستانى داوه بۆ ساڵى 2017ـه و، دوێنێ نووسراوه‌كه گه‌یشتووەته وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراق و كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له خه‌رجكردنى پاره‌كه ئاگادار كراینه‌وه."
(زیاد حوسێن) ڕاشیگه‌یاند: "له نووسراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌كراوه ته‌واوى پاره‌كه خه‌رج بكرێت، به‌ڵام بڕه‌كه‌ى تێدا دیارى نه‌كراوه كه نزیكه‌ى 140 ملیاردینار ده‌بێت."
(زیاد حوسێن) ئاماژه‌شی دا به‌وه‌ى كه : "چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ئه‌و پاره‌یه له ماوه‌یه‌كى نزیكدا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراقەوە خه‌رج بکرێ و بگاته بانكه‌كان. چونكه بڕیارى خه‌رجكردنى دراوه."
خه‌رجكردنى پاره‌ى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى 2017، له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقى له‌كاتێكدایه كه تاوه‌كو ئێستا جووتیاران پاره‌ى سێ ساڵى ڕابردوویان به ته‌واوى پێ نه‌دراوه و له‌لاى حكوومه‌تى عێراق ماوه.
kdp-
