لیستی برایەتیی کەرکووک بەفەرمی بڕیاری دادگای ئیدارەی بەغدای ڕەت کردەوە

 	 لیستی برایەتیی کەرکووک بەفەرمی بڕیاری دادگای ئیدارەی بەغدای ڕەت کردەوە
سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک گوتی، وەکو کورد کۆبوونەوەیەکیان کرد و تێیدا بڕیاری دادگای ئیدارەی بەغدا دەربارەی ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ھەڵکردنی ئاڵای کوردستانیان ڕەت کردەوە، چونکە دەستێکی دەرەکی لەپشتییەوە ھەیە.

(محەمەد کەمال) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئێمە دوای ئەو بڕیارەی دادگای ئیدارەی بەغدا دەربارەی ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەربارەی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک، وەکو لیستی کوردی کۆ بووینەوە و ئەو بڕیارەی دادگای ئیداری بەغدامان ڕەت کردەوە و بە ھیچ شێوەیەک پابەندی ئەو بڕیارە نابین، چونکە دەستێکی دەرەکی لەپشتە بۆ دروستکردنی کێشە لە کەرکووک.''

(محەمەد کەمال) گوتیشی: ''نەک پابەندی ئەو بڕیارەی دادگای ئیدارەی بەغدا نابین، بگرە ئەو بڕیارە تەمیزیش ناکەین و وەڵامیان نادەینەوە و بە ھیچ شێوەیەک ئاڵای کوردستانیش داناگرین.''

ئەمەش لەکاتێکدایە، دادگای ئیدارەی بەغدا بڕیاری داوە، بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەربارەی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک ھەڵوەشێتەوە .
kdp-
Top