گوتەبێژی پارتی: پرۆپۆزەڵێکی شهش خاڵیمان به گۆڕان دا و چاوەڕێی وەڵامیان دەکەین
مەحمود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند: "بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پڕۆپۆزەڵێکی شەش خاڵیمان پێشکەشی بزووتنەوەی گۆڕان کردووە، بۆ ئەوەی تاوتوێی ئەو خاڵانە بکەن تاوەکو بۆ ئایندە بتوانین تەواوی کێشەکان چارەسەر بکەین".
ئاماژهى بهوهشدا، كه لە کۆبوونەوکەدا گفتوگۆیان لەبارەی ڕیفراندۆم و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان کردووە، ھەروهھا داوای ئەوەشیان کردووە، لایەنە سیاسیەکان بۆ پرسی ڕیفراندۆم و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران پشتیوانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن: "چونکە ئەم دۆخە پێویستی بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی زیاتری لایەنە سیاسیەکان ھەیە".
ههروهها گوتیشی: "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆمان لەبارەی چارەسەرکردنی كێشه داراییهكان کرد و داوای ئەوەمان لە بزووتنەوەی گۆڕان کردووە، کە پێویستە ھەموو تواناكانى خۆمان لە ناوخۆی کوردستان و دەرەوەی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی ھاووڵاتیان و دابینكردنى ژیانێكی خۆش بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بخهینهگهڕ".
باسی لەوەشکرد، كه پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان ھەموو مەرجەکانی پێشووی لابردووە: "بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان جەخت لە ھەموو مەرجەکانی پێشووی دەکاتەوە، بێگومان ئەوەش پێویستی بە ھەماھەنگی زیاترە، چونکە ئێمە بەباشی دەزانین پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە، دواتر ئێمە لەسەر مەرجەکانی گۆڕان گفتوگۆی زیاتر دەکەین".
باسنيوز
