شاندەکەی پارتی لەگەڵ یەکێتی لە کۆبوونەوەدان
ڕای گەیاند: "دوای کۆبوونەوەی شاندەکەی پارتی و گۆڕان کەمێک پێش ئێستا شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرەو مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی بەڕێکەوتوون.
ئەمڕۆ دووشەممە 21/8/2017 شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، بەسەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە و بە ئەندامێتی (ئازاد بەرواری، مەحموود محەمەد، جەعفەر ئێمنکی، عزەدین بەرواری و ڕێبوار یەڵدا) لەگردی زەرگەتەی شاری سلێمانی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە.
باسنیوز
