شاندەکەی پارتی لەگەڵ یەکێتی لە کۆبوونەوەدان

 شاندەکەی پارتی لەگەڵ یەکێتی لە کۆبوونەوەدان
کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی دیموکارتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کۆتاییھات، شاندەکەی پارتی و گۆڕان لە چەند خاڵێکی گرنگدا بڕیاریانداوە ھەوڵی جددی بدەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستای ھەرێمی کوردستان.

ڕای گەیاند: "دوای کۆبوونەوەی شاندەکەی پارتی و گۆڕان کەمێک پێش ئێستا شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرەو مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی بەڕێکەوتوون.

ئەمڕۆ دووشەممە 21/8/2017 شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، بەسەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە و بە ئەندامێتی (ئازاد بەرواری، مەحموود محەمەد، جەعفەر ئێمنکی، عزەدین بەرواری و ڕێبوار یەڵدا) لەگردی زەرگەتەی شاری سلێمانی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە.











باسنیوز
Top