حاکم قادر حەمەجان: شاندەکەی پارتی سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەکات

 حاکم قادر حەمەجان: شاندەکەی پارتی سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەکات
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، شاندی پارتی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیش دەکات.

حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، ئاشکرای کرد کە بڕیارە دوای تەواو بوونی کۆبوونەوەی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی، شاندەکەی پارتی سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیش بکات".

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، گوتیشی: "ھەرچەندە ئێمە ئاگاداری سەردانەکەین و پێشوازی لە ھاتنیان دەکەین، بەڵام تا ئێستا قسە لەسەر مەبەستی ھاتنەکەیان نەکراوە".

ئەمڕۆ دووشەممە 21/8/2017 شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە مەبەستی گفتوگۆ کردن لەگەڵ خانەی راپەڕاندنی گۆڕان، بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوانیان و تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستان، سەردانی گردی زەرگەتەی کرد.









باسنیوز
Top