شاره‌زوور.. چوار كه‌س ده‌ستگیر کران
له ڕاگه‌یاندراوێكی به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌زووردا هاتووه: "شه‌وی (18/8/2017) ، دوای ئه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (تویۆتا لاندكرۆزه‌ر) به‌نێو كه‌مینێكی هێزه‌كانماندا تێده‌په‌ڕن، له كاتی وه‌ستاندیان بۆ پشكنین ئۆتۆمبێله‌كان ناوه‌ستێنن و ته‌قه له مه‌فره‌زه‌ی هێزه‌كانمان ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانی ئاسایشی شاره‌زوور دوایان ده‌كه‌ون و ئۆتۆمبێله‌كان ناچار به‌وه‌ستان ده‌كه‌ن".
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووه: "له‌كاتی پشكنیندا ده‌رده‌كه‌وێت ئۆتۆمبیله‌كان بڕی نزیكه‌ی ملیۆنێك و 560 ده‌نكه حه‌بی قه‌ده‌غه‌كراویان له جۆری (ترامادۆڵ) تێدایه، كه سه‌رجه‌می ئه‌و حه‌بانه له‌ناو (39) كارتۆندا بوون".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: "هه‌ر له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا چوار تۆمه‌تبار به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زوور و به‌پێی مادده‌ی (14)ی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر كران و دوو تۆمه‌تباری دیكه‌ی ڕووداوه‌كه هه‌ڵهاتوون و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریش له‌م باره‌وه به‌رده‌وامه".
باس‌نیوز
