ئێڵ جی ئەلیكترۆنیكس گەورەترین پیشانگەكانی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقاو جیهان لەهەولێر دەكاتەوە
كردنەوەی ئەو پیشانگە نوێیە كەبەشێوازێك دیزاین كرابوو بەرجەستەی ناسنامەی "ئێڵ جی"ی دەكرد لەرووی شێوەو ناوەڕۆكدا، هاوشان بوو لەگەڵ ئەو پێوەرە تایبەتە بەرزانەی كەكۆمپانیای دایك پیادەی دەكات، هەر لەپابەندبوونی تەواو و بەردەوام كەهەمیشە "ئێڵ جی" خستویەتییە سەرشانی و بەردەوامیش دەبێت لەسەری بەرامبەر بەكڕیارانی لەبازاڕەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، كەبەپێی دواین راپۆرتی یورۆمۆنیتۆری نێودەوڵەتی بەدووەم بازاڕ لەبازاڕە گەورەكان دادەنرێت كەئێستا گەورەترین گەشەكردنی دینامیكی پەیوەست بەئامێرە بەكارهێنەرەكان بەخۆوە دەبینێ.
ئەمەو دابەزینی رێژەی خاوەنداریەتییی ئامێرە بەكارهێنەرەكان كەهاوشانە لەگەڵ زیادبوونی خێرا لەداهاتی تاك، هەلێكی ستراتیجیی بەخشی بەكۆمپانیای "ئێڵ جی" لەعێراق و بەدیاریكرویش لەهەولێر كەبەشێكی گەورە لەگرنگیدانەكانی و وەبەرهێنانەكانی داگیر دەكات، بەهۆی گرنگییەكەی بەوپێیەی لەناوچە جوگرافییە زیندووەكان و سەنتەری بازرگانی و بازاڕە گەشەسەندووەكانە كەداواكارییەكی زۆرو بەردەوام لەسەرجەم بەرهەمەكانی و چارەسەرییەكانی بەخۆوە دەبینێ.
لەلێدوانێكیشیدا بەوبۆنەیەوە، كیڤن چا، سەرۆكی كۆمپانیای "ئێڵ جی ئەلیكترۆنیكس" لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، گووتی: "ئەو هەنگاوە هاوكاتە لەگەڵ پلانە فراوانەكانمان لەناوچەكە و قەبارەی گەشەكردنمان لەكارەكانمان و بنكەی كڕیارانمان كەسوورین لەسەر دابینكردنی پێداویستییەكانیان لەچوارچێوەی بازاڕی هەولێردا و دانانی تازەترین تەكنەلۆجیاكانمان و داهێنانەكانمان لەبەردەستیان زۆر بەئاسانی، ئەو كارەی كەپاڵنەرمان بوو بۆ پەرەپێدانی بوونمان لەنزیكییەوەو خزمەتكردنی لەچوارچێوەی بەزرترین ئاستی كوالیتی و لێهاتوویی بۆ بەردەوامیدان لەئاسانكاریكردنی وردەكاریی ژیانی و گواستنەوەی بەرەو باشتر، هەر ئەمەشە ئاستەكانی رەزامەندی لەلایەن ئەو بنكەیە لەكڕیاران پەرەپێدەدات و دەبێتەهۆی راكێشانی كڕیاری زیاتریش بۆ خۆی، هەروەها رەنگدانەوەیەكی ئەرێنیشی دەبێت لەسەر پەرەپێدانی پشكی بازاڕكاریمان و پارێزگاریكردن لەپێگە پێشەنگەكەمان لەبازاڕی عێراقی وەك نموونەیەك لەپێشەنگیی كاركردن و هێزێكی پاڵنەر بۆ بزوتنەوەی ئابووریی نێوخۆیی".
هەروەها چا، گووتی: "حەزمان كرد ئەم بۆنەیە بەشێوازە تایبەتەكەمان لەگەڵ كڕیارانمان، سەردانیكەرانی پیشانگەكەمان لەهەولێر بكەینەوە كەهێمایەكی جیاواز و گرنگە بۆ ئێمە لەئێڵ جی، هەروەها دەسكەوتێكی نوێیە بۆ ئێمە تابیخەینە سەر دەسكەوتە بەردەوامەكانمان، ئەویش بەبەخشینی سەدان دیاریی رێزلێنان پێیان لەكاتی هاتنیان بۆ لامان، شانبەشانی دابەزاندنە گەورەكانمان كە بەردەوام دەبێت بەدرێژایی مانگێكی تەواو لەرێكەوتی كردنەوەی پیشانگەكە، هەروەها سوپاسی سەرجەم لایەنە فەرمییەكان دەكەم بۆ پاڵپشتیكردنیان لێمان لەكردنەوەی پیشانگەكەمان كەبەهەموو توانایەكی كار دەكات بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی كڕیارانمان لەهەولێرو ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان و هەروەها ئەزموونێكی نموونەییشە بۆیان لەگەڵ هێمای ئێڵ جیی بازرگانی".
ئەمەو "ئێڵ جی ئەلیكترۆنیكس"، لەرێگەی ئەو پیشانگە نوێیەیەوە كەلەسەر رووبەری 1500 مەتر دووجایەو وەك ئاراستەیەكی بازاڕكاریی یەكگرتوو بۆ كڕیاران كار دەكات، بژاردەی فراوان لەئامێری ئەلیكترۆنیی بەكارهێنراوو ئامێری كارەبایی و سیستەم و ئامێری مۆبایل و ئامێری خۆشگوزەرانیی ماڵ پێشكەش دەكات كەپێداویستی و سەلیقەی جیاواز دابین دەكات، شانبەشانی دابینكردنی باشترین و نایابترین خزمەتگوزاریی گرنگیدان بەكڕیاران و خزمەتگوزاریی دوای فرۆشتن و خزمەتگوزاریی چاككردنەوە و ئەو هاوكارییەی كەپێشكەشی دەكات لەسەر دەستی تیمێكی كاركردنی تەواو ئامادەكراو و مەشقپێكراو بەباشترین شێوە.
باسنيوز
