گوتەبێژی پارتی: ئەجێندای کۆبوونەوەمان لەگەڵ گۆڕان دیاری دەکەین

 گوتەبێژی پارتی: ئەجێندای کۆبوونەوەمان لەگەڵ گۆڕان دیاری دەکەین
گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نئەجێندای کۆبوونەوەی شاندی حزبەکە لەگەڵ سەرکردە و هەڵسوڕاوە باڵاکانی بزووتنەوە گۆڕان، ئاشکرا دەکات.



مەحمود محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و گوتەبێژی فەرمیی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی راگەیاندووە، کە شاندی باڵای حزبەکەی رۆژی دووشەممە 21/8/2017 لە مەکۆی سەرەکیی گۆڕان، لەگەڵ خانەی راپەڕاندنی ئەو بزووتنەوەیە کۆ دەبێتەوە.



مەحمود محەمەد هەروەها رایگەیاندووە، کە لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی چەند پرسێکی نێوخۆیی کوردستان دەکەن، "وەک عورفی باو، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا بە ڕێک کەوتنی ھەردوو لا، موناقەشەی دانانی ئەجێندای کۆبوونەوە دەکرێ، دوای ڕێک کەوتنیش ناوەڕۆکی ئەجێنداکە دیاری دەکرێ و خاڵەکانی یەک لە دوا یەک تاوتوێ دەکرێن و دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ“.



گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بە ناوی ئەندامانی شاندی پارتی کرد و رایگەیاند، شاندەکە بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی و ئەندامێتیی ئازاد بەرواری، مەحمـوود محەممەد، جەعفەر ئیبراھیم، عزەددین بەرواری و ڕێبوار یەڵدا دەبێت.




باسنيوز
Top