دوکان.. لە رووداوێکی ھاتوچۆدا پێنج کەس بوونە قوربانی

دوکان.. لە رووداوێکی ھاتوچۆدا پێنج کەس بوونە قوربانی
سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، لەسەر ڕێگەی دوکان – خەلەکان بەھۆی رووداویکی ھاتوچۆ، پێنج کەس بونە قوربانی.



بەرھەم شێرزاد، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھاتوچۆی دوکان، ڕاگەیاند: "رووداوەکە لە نزیک گوندی (باداوان) بووە، کە بریتی بووە لە پێکدادانی ئۆتۆمبیلێکی جۆری پاسی بچووک لەگەڵ (BMW)یەکدا، لە ئەنجامدا ھاووڵاتییەکی شاری سلێمانی بووە گیانی لەدەست داوەو چوار کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون و ھەردوو ئۆتۆمبیلەکەش گڕیان گرتووە".


گوتیشی، دوای ڕوداوەکە تەرمی ھاووڵاتیەکە و بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکراون و پۆلیسی سنوورەکەش دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
ھێمای بۆ ئەوەشکرد ڕوداوەکە بەھۆی پابەند نەبوونی شوفێرەکانەوە بووە بە ڕێنماییەکانی ھاتوچۆ.
bas news-
Top