ڕانیە.. دایک و کوڕێک لە حەوزێکی ئاودا خنکان

ڕانیە.. دایک و کوڕێک لە حەوزێکی ئاودا خنکان
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە نزیک شارەدێی حاجیاوای سەر بە شاری ڕانیە، دایک و کوڕێک لە حەوزێکی ئاودا خنکان.



شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕاگەیاند: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 20/8/2017 لە باخێکی گوندی (تاقۆڵان)ی نزیک شارەدێی حاجیاوای سەر بە شاری ڕانیە، منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵ، دەکەوێتە حەوزی باخەکەو دایکشی بۆ ڕزگارکردنی خۆی دەخاتە حەوزەکەوە و لە ئەنجامدا ھەردووکیان دەخنکێن".



گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین، ئەوەشی خستە روو: "ئەو ئافرەتە تەمەنی 38 ساڵە و دانیشتووی شارەدێی حاجیاوەیە، لەو باخەدا وەک کرێکار کاری کردووەو لەکاتی کارکردندا منداڵەکەی چووەتە ناو حەوزەکە، ئەویش بەھۆی ئەوەوە خنکاوە".

ئەوەشی روون کردەوە: "لە ئێستا پۆلیس و لایەنی پەیوەندار دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری ڕووداوەکە کردوەو تەرمەکانیش ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراون".
bas news-
Top