هه‌ولێر .. 32 ڕێكخراوى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى كۆبوونه‌وه
به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى سه‌كۆیه‌كی هاوبه‌ش بۆ ڕێكخراوه‌كان، له شارى هه‌ولێر نوێنه‌رانى 32 ڕێكخراوى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تى كاریگه‌ر له بوارى ڕ‌ۆشنبیرى و مافه‌كانى مرۆڤى سه‌ر به كوردستانى ڕۆژئاوا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ڕێكخست.
كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ى (برجاف) به ئامانجى تێكه‌ڵكردنى ڕێكخراوه چالاكه‌كان له پێناو كارى كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نى له كوردستانى ڕۆژئاوا، بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ى دامه‌زراندنى سه‌كۆیه‌كی هاوبه‌ش بۆ ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى به ئامانجى فشاركردن له پێناو نوێنه‌رایه‌تیكردنى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له گفتوگۆكانى ژنێف، ڕێكخرا.
فارووق حاجى مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى دامه‌زراوه‌ى (برجاف) بۆ میدیا و ئازادییه‌كان، گوتی: "پێویسته وتوێژه‌كانى سووریا بۆ ئاشتى به ئامێزێكى كۆمه‌ڵایه‌تى گرێبدرێت، هه‌روه‌ها كار بكرێت بۆ گه‌یاندنى ده‌نگى خه‌ڵكیی به نوێنه‌رانیان له بۆنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
هه‌روه‌ها گوتی: "داڕشتنه‌وه‌ى ده‌ستوورى سووریا به بێ به‌شداریكردنى جه‌ماوه‌ر، هیچ مانایه‌كی نابێ و مافى كوردیشی تێدا پێشێل ده‌كرێ".
كۆبوونه‌وه‌كه گه‌شت به‌وه‌ى، ژوورى هه‌ولێر وه‌ك بنكه‌یه‌ك بۆ كارى ڕێكخراوه‌كانى ناوچه كوردستانییه‌كان دابمه‌زرێت.
له‌و دیداره‌دا، نوێنه‌رى نووسینگه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگى كاروبارى مرۆیی له هه‌ولێر (OCHA) و نوێنه‌رى (OCHA) له غازى عه‌نتاب له توركیا و نوێنه‌رى رابیته‌ى تۆڕه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى، ئاماده‌بوون.
به‌پێی ئامارێك كه ڕێكخراوى cfs له به‌رلین ئاماده‌ى كردووه، زیاتر له 250 ڕێكخراوى كوردى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له كوردستان ڕۆژئاوا له بواره‌كانى گه‌شه‌پێدان و كاروبارى مرۆیی و ئافره‌ت و خوێندن، كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له ژوورى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى، كه به‌شێكه له گفتوگۆكانى ژنێف، پشتگوێخروان.
bas news-
