وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى عێراق بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندى قوتابیانى پارێزگاى كه‌ركووك ده‌دات

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى عێراق بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندى قوتابیانى پارێزگاى كه‌ركووك ده‌دات


ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكراى كرد، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى عێراق ڕه‌زامه‌ندى له‌ سه‌ر گواستنه‌وه‌ى قوتابیانى كه‌ركووك له‌ زانكۆكانى عێراق بۆ زانكۆكانى سنوورى پارێزگاى كه‌ركوك، ده‌ركرد.



شاخه‌وان عه‌لى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕاگه‌یاند: "دوای ئازادكردنی شارى مووسڵ و بڕیاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق به‌ گواستنه‌وه‌ی زانكۆی بۆ مووسڵ بۆ ناو شاره‌كه‌ى خۆیان، ئه‌مڕۆ یه‌كشممه‌ ( 20 / 8 / 2017 ) توانیمان ره‌زامه‌ندی (عه‌بدولڕه‌زاق عیسا) وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراق وه‌ربگرین بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی پارێزگای كه‌ركوك كه‌ له‌ شاره‌كانى دیكه‌ى عێراقن، بگوازرێنه‌وه‌ بۆ زانكۆی كه‌ركوك ".



گوتیشى: "به‌ پێێ بڕیاره‌كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر قوتابییه‌كیش به‌شه‌كه‌ی یان كۆلێژه‌كه‌ی له‌كه‌ركوك نه‌بوو، ئه‌وا ده‌توانێت خۆى بگوازێته‌وه‌ سه‌ر زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان".



به‌پێێ زانیارییه‌كانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ى عێراق، بڕیاره‌كه‌ له‌ ساڵى خوێندنى 2017 – 2018 جێبه‌جێ ده‌كرێت.

bas news-
Top