دوو كچى ڕفێندراوى ئێزدى له سنوورى ته‌له‌عفه‌ر له‌ده‌ست داعش ڕزگار كران
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (20/ 8/ 2017) له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ڕزگاركردنى ته‌له‌عفه‌ر، دوو منداڵى ڕفێندراوى كوردى ئێزدی له گوندێكدا له ده‌ست داعش ڕزگار كران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى له پارێزگاى نه‌ینه‌وا، ڕای گه‌یاند: "دوو كچى منداڵ كه له یه‌كێك له گونده‌كانى سه‌ر به ته‌له‌عفه‌ر بوون، ئه‌مڕۆ له‌ده‌ست داعش ڕزگار كران".
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه، بۆ ماڵپه‌رى (شه‌فه‌ق نیوز) جه‌ختی كرده‌وه، كه كه‌سوكارى دوو منداڵه‌كه دۆزراونه‌ته‌وه و منداڵه‌كانیان ڕاده‌ستكرایه‌وه.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ، هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق ده‌ستیان به ئۆپه‌رایۆنه‌كانى ڕزگاركردنى شارى ته‌له‌عفه‌ر كرد، كه جگه له‌و شاره، هه‌ردوو شاره‌دێی عه‌یازییه و محه‌له‌بییه و 47 گوند ده‌گرێته‌وه.
bas news-
