سۆران.. فۆڕمى دامه‌زراندنى وانه‌بێژان دابه‌ش ده‌كرێت
عه‌زیز سه‌عید مه‌لا، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سۆران، رایگه‌یاند: "له سنووری په‌روه‌رده‌ی سۆران پێویستیمان به زیاتر له شه‌ش سه‌د مامۆستاى وانه‌بێژ هه‌یه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌می مامۆستا له قوتابخانه‌كانی سنووره‌كه ،ئێستا فۆڕمی دامه‌زراندنی وانه‌بێژ بۆ ده‌رچووانی كۆلێژه‌كان، له به‌شه‌كانی (زانسته‌كان، بیركاری، زمانی ئینگلیزی، كیمیا، فیزیا، زینده‌وه‌رزانی) بۆ مامۆستایان پڕ ده‌كرێته‌وه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه رۆژانه به‌رده‌وام ده‌رچووانى كۆڵێژ و په‌یمانگاكان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سۆران ده‌كه‌ن، بۆ دامه‌زراندن و وانه‌بێژى له قوتابخانه‌كانى سنووره‌كه، به‌ڵام ئێستا ته‌نیا فۆڕم بۆ ئه‌و ده‌رچووانه پڕده‌كرێته‌وه و چانسی دامه‌زراندن بۆ ئه‌و پسپۆرانه‌یه.
له‌سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ی سۆران 246 قوتابخانه‌ی هه‌یه، له‌گه‌ڵ 10 باخچه‌ی ساوایان، كه سه‌رجه‌میان 51 هه‌زار قوتابی تێدا ده‌خوێنن و ساڵانه‌ش رێژه‌كه روو له‌زیادبووندایه.
bas news-
