پارەی پترۆدۆلار بۆ پڕۆژەکانی شنگال و زوممار خەرج دەکرێت
له چوارچێوه‌ى ئه‌و گرینگییه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌یدات به ناوچه ڕزگاركراوه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌یان و، سووکكردنى قه‌یرانى دارایى له‌سه‌ر هاووڵاتیان به‌گشتى و به‌ڵێنده‌ران به‌تایبه‌تى، تاوه‌كو بتوانن دووباره ده‌ست بكه‌نەوە به دروستكردنى پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى دا، مانگانه بڕێك له پاره‌ى پترۆدۆلار بۆ پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانى نه‌هاتووەته ته‌واوكردن، له ده‌ڤه‌رى شنگال و زوممار خه‌رج بكات.
ئه‌ندازیار (عوسمان یونس)، جێگرى پارێزگارى دهۆك بۆ كاروبارى ته‌كنیكى به ماڵپەڕی فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕایگەیاند: ''بڕیاره سبه‌ى دووشه‌ممه، 21-8-2017 قۆناغى سێیه‌مى پاره‌ى پرۆژه‌كانى ناوچه كوردستانییەکانی شنگال و زوممار بۆ به‌ڵێنده‌ران خه‌رج بكه‌ین، كه ڕێژه‌كەی 8 له‌سه‌د ده‌بێت و (69) كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ر سوود له‌و پاره‌یه وه‌رده‌گرن.''
ئه‌م بڕه‌ى ته‌رخان كراوه له پاره‌ى پترۆدۆلاره و تایبه‌ت به پرۆژه‌كانى ناوچه كوردستانییه‌كان ته‌رخان كراوه، كه بڕه‌كه‌ى (640) هه‌زار دۆلاره و به‌سه‌ر ئه‌و 69 كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌راندا دابه‌ش ده‌كرێت، جێگری پاریزگاری دهۆک پشتڕاستی دەکاتەوە کە له كۆى هه‌رسێ قۆناغەکە، تا ئێستا توانراوه 22 له‌سه‌دى پاره‌كه‌یان بۆ خه‌رج بکرێت.''
(عوسمان یونس ) ئاگادارییەکیش دەداتە کۆمپانیاکان و دەڵێ، ''دوا له كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ره‌كان ده‌كه‌ین، ڕۆژى 21-8-2017 سه‌ردانى كارگێڕیى خۆجێى له دیوانى پارێزگاى دهۆك بكه‌ن، بۆ وه‌رگرتنى پاره‌ى قۆناغى سێیه‌مى تایبه‌ت به پڕۆژه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كان له شنگال و زوممار.''
kdp-
