سهرۆك بارزانى: گەلی كوردستان ماندوو بووە له دووبارهكردنهوهى ئهزموونه شكستخواردووهكان
سايتى سهرۆكايهتى ههرێم بڵاويكردووهتهوه، رۆژی شەممە 19ـی 8ـی 2017 لە سەلاحەددین سهرۆك مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە د. سوڵتان ئەبو عرابی ئەمینداری گشتیی یەكێتی زانكۆكانی عەرەبی و د. زیاد كوردی سەرۆكی زانكۆی ئەربد لە ئوردن كرد.
ههروهها هاتووه: لە دیدارەكەدا ئەمینداری گشتیی یەكێتی زانكۆكانی عەرەبی ستاییشی خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستانی كرد لە شەڕی تیرۆر و دژایەتیكردنی زوڵم و چەوسانەوە و سەرسامیشی دەربڕی بە ئاستی بووژانەوە و پێشكەوتن و پێكەوەژیان لە هەرێمی كوردستان و هیوای ئەوەیشی خواست كە گەلی كوردستان لە مسۆگەركردنی مافە ڕەواكانی سەركەوتن بەدەست بهێنێت. لە بەشێكی تری وتەكانیدا باسی لە گوزەرانی جالیەی كوردی لە وڵاتی ئوردن و هەروهها كار و چالاكییەكانی یەكێتیی زانكۆكانی عەرەبی و ئاستی پەیوەندیی نێوان زانكۆكانی عەرەبی و زانكۆكانی كوردستان كرد.
k24-
