شوێنه‌وارى ڕاپه‌ڕین داواى ڕاگرتنى پرۆژه‌یه‌كى ڕێگاوبان ده‌كات
ماوه‌یه‌كه فراوانكردنى ڕێگه‌ى (ده‌ربه‌ند) كه هه‌ر دوو سنورى شارى قه‌ڵادزێ و ڕانیه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ده‌ستى پێكردوه، به‌ڵام به‌هۆى كارى ته‌قاندنه‌وه له هه‌ندێ شوێن، مه‌ترسى له‌سه‌ر پارچه شوێنه‌واره‌كانى سنووره‌كه دروست بووه.
به‌رزان بایز، به‌ڕێوبه‌ری شوێنه‌واری ڕاپه‌ڕین: "شوێنه‌واری ده‌ربه‌ندى ڕانیه، شوێنه‌وارێكى مێژوویى گرنگى سنووره‌كه‌مانه، كه مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ندین سه‌ده‌ى ڕابردوو و چه‌ند تابلۆى گرنگى شوێنه‌وارى تێدایه".
گوتیشى: "ئێستا كه پڕۆژه‌ى فراوانكردنى ڕێگه‌ى نێوان سنوورى شارى قه‌ڵادزێ و ڕانیه ده‌ستى پێكردوه، هه‌ندێ شوێن پێویستى به ته‌قاندنه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ش مه‌ترسى له‌سه‌ر پارچه شوێنه‌واره‌كانى سنووره‌كه دروست كردووه، بۆیه به نووسراوێك ڕێگاوبانى ڕاپه‌ڕینمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه".
له نووسراوه‌كه‌دا، داوایان كردووه كاره‌كه‌یان له‌و سنووره ڕابگرن تا تیمێكى شوێنه‌واریى، پشكنین بۆ شوێنه‌كه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى زانستییانه پارچه شوێنه‌واره‌كان ده‌ربهێندرێن و بگوازرێنه‌وه بۆ مۆزه‌خانه.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره، ڕونیشكرده‌وه كه بڕیاره مانگى داهاتوو ( ئه‌یلوول) تیمێكی شوێنه‌واریی به‌ریتانی سه‌ردانی سنوورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین بكات و لێكۆڵینه‌وه له‌و تابلۆ شوێنه‌وارییانه بكه‌ن كه له‌و پڕۆژه‌یه‌دا ده‌دۆزرێنه‌وه.
