سبه‌ینێ تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌م ده‌ست پێده‌كات و هێڵی ئینته‌رنێت ڕاده‌گیرێت
بڕیاره‌ی سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه (20/ 8/ 2017) تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می پۆلی 9 ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی ده‌ست پێبكات و هیڵی ئینته‌رنێتیش بوه‌ستێندرێت.
یوسف ناوده‌شتی، "سبه‌ی یه‌كشممه تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می پۆلی 9 ی بنه‌ڕه‌تی و 12 ی ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه ده‌ست پێده‌كات".
گوتیشی: "ئاماده‌كاری پێویست بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان كراوه و ڕۆژانه كاتژمێر 8:30 ی خوله‌كى به‌یانی ده‌ست پێده‌كات و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت".
لای خۆشیه‌وه ئومێد محه‌مه‌د، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا "له‌سه‌ر داواكاریی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، داوامان له كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت كردووه كه ڕۆژانی تاقیكردنه‌وه بۆ ماوه‌ی كاتژمێر و نیوێك هیڵی ئینته‌رنێت بپچڕێنن".
ده‌رباره‌ی كاتی پچڕانه‌كه ، ئومێد محه‌مه‌د گوتی: "ئه‌وه نهێنیه و پێمانباش نییه كه‌س كاتی وه‌ستانه‌كه‌ی بزانێت".
سه‌باره‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى به‌شداربووان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانى ئینته‌رنێته‌وه، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن ئاشكراى كرد، كه به‌شداربوو به هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه، چونكه ماوه‌ى وه‌ستانه‌كه كاتێكى كه‌مه.
basnews -
