ماڵ و شوێنى شه‌هيدبوونى پێنج برا و دوو برازاكه‌ى دووبز ببينه
، نه‌قيب عه‌لى مه‌حموود له ئاسايشى دووبز رايگه‌ياند، له ئاكامى په‌لاماره‌كه‌دا چه‌كدارانى داعش، موقه‌ده‌م فه‌رحان حه‌مه‌د زرگان ئه‌فسه‌رى پۆليسى دووبز و پێنج كوڕ و دوو برازايان رفاندووه و پێنج كوڕه‌كه‌يان سه‌ربڕيوه.
گوتيشى: ته‌رمى كوڕ و برازاكه‌ى موقه‌ده‌م فه‌رحان له نزيك گونده‌كه به‌جێهێڵراوه و هێزى پێشمه‌رگه‌كه‌ش راوه‌دووى چه‌كداره‌كانى داعشيان ناوه و توانيويانه موقه‌ده‌م فه‌رحان له ده‌ستى چه‌كداره‌كان رزگار بكه‌ن.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له ئاكامى پێكدادانى پێشمه‌رگه و چه‌كدارانى داعش، دوو چه‌كدار كوژراوون و موقه‌ده‌م فه‌رحان_يش توانيويه‌تى ده‌ربازى بێت.
k24 -
