دوای ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی خێرخوازی و چاڵاكیی جۆراوجۆر و بەخشینی یەكەی نیشتەجێبوون بەسەر هەژاران و خانەوادەی شەهیدان، پێشكەش كردنی هاوكاری بەردەوام بۆ ئاوارەكان و هەژار و لێقەوماوان لە ڕێگای دەزگا خێرخوازیەكەی، ئێستا (حاجی ئیدریس سورچی)، خاوەنی كۆمپانیاكانی (میللەت هۆڵدینگ - mellat holding)، سەر گەرمی دروستكردنی مزگەوتێكی گەورەیە، لە (شاری خەونەكان - dream city)ـی هەولێر، بە ڕووبەری (11,500) یانزە هەزار و پێنج سەد مەتر چوار گۆشە، كە دەبێتە یەكێك لە مزگەوتە جوانەكان لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان، كە بە شێوازێكی ئەندازیاری جوان بنیاد دەنرێت، بەشێكی دیزاینەكەی هاوشێوەی مزگەوتی (سوڵتان ئەحمەد)ە، لە ئیستەنبوڵ، لە ئێستادا دەست كراوە بە بناغە دانانی، كە بڕیارە لە ماوەی (4) ساڵدا كارەكانی بە كۆتایی بێت.
لەمبارەیەوە (حاجی ئیدریس سورچی) لە لێدوانێكیدا ئاماژە بەوە دەكات كە دەبێـت پڕۆژە خێرخوازییەكان فراوانتر بكەین، بە تایبەت ئەو پڕۆژانەی كە سیمای شار جوانتر دەكەن و ڕوخسارێكی دیكە بە پایتەختی كوردستان دەبەخشن، بۆیە منیش وەك سەرمایەدارێكی خێرخواز بڕیارمدا، لە خۆشترین شوێنی شاری هەولێر كە دەكاتە (شاری خەونەكان)، دەست بكەم بە دروست كردنی ئەو مزگەوتەی، كە ڕۆژێك لە ڕۆژان یەكێك لە خەونەكانم بووە، بۆ ئەوەی ئەو سەروەت و سامانەی خوا پێیداوم، لە ڕێگەی سوودی گشتی بیبەخشمەوە، هەر بۆیە هەمیشە سوپاسی خۆم بۆ خودای مەزن دووپات دەكەمەوە، كە هەمیشە هاوكاربووە لە سەركەوتنەكانم
خةليل بلةيى