دیپلۆماتکارێکی کورد: ئێران و تورکیا ناتوانن گوشار بخەنە سەر خەڵکی کوردستان

 دیپلۆماتکارێکی کورد: ئێران و تورکیا ناتوانن گوشار بخەنە سەر خەڵکی کوردستان
مامۆستایەکی زانکۆ پێی وایە ئێران و تورکیا ناتوانن گوشار بخەنە سەر خەڵکی کوردستان بۆ ئەنجامنەدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی.

د.کاوە شاوڵی، دیپلۆماتکار و مامۆستای زانکۆ لە فەرەنسا رایگەیاند، ئێران و تورکیا بە چەندین شێواز هەوڵیان بۆ دۆزینەوەی رێگایەک بۆ رێگرتن لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، داوە.

بە ئاماژەکردن بەوەی خەڵکی کوردستان بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی داوە نەک حزب و لایەنە سیاسییەکان، کاوە شاکەڵی پێی وایە تورکیا و ئێران ناتوانن رێگری بکەن، چونکە رەنگە بتوانن گوشار بخەنە سەر سیاسییەکان، بەڵام ناتوانن گوشار بخەنە سەر خەڵکی.

ئەو مامۆستایەی زانکۆ هەروەها رایگەیاند، کە دژایەتیکردنی تورکیا بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی تەنیا ئەو چەند لێدوانە بوو، کە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە دایان و ”زیاتر نییە“.

لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7.6.2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بڕیاردرا، رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدرێت.









باسنیوز
Top