دووکان.. ئافرەتێک بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆوە گیانی لەدەست دا
ڕاید بەرھەم شێرزاد، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھاتوچۆی دوکان، ڕایگەیاند: "ئەو ڕووداوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 19/8/2017، لەسەر ڕێگای دووکان - سلێمانی، پیکابێک لە جۆری (تۆیۆتا ھایلۆکس)، بەھۆی تیژڕەوییەوە، وەڕگەڕاوە، بەھۆیەوەش ئافرەتێک بەناوی (غ،ع)، کە تەمەنی (53 ساڵ) بوو، گیانی لە دەستدا و ھاوسەرەکەشی بریندار بوو".
باسی لەوەش کرد، کە دوای ڕووداوەکە، پۆلیسی ھاتوچۆ و لایەنی پەیوەندار گەیشتنە شوێنەکە و تەرمەکەیان بۆ پزیشکی دادوەر و بریندارەکەش بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە، لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.
باسنیوز
