وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی مووچەی بڵاو کردەوە

 وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی مووچەی بڵاو کردەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچەی بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 2017/8/19، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 6ی ساڵی 2017ی سەرجەم مووچە خۆرانی بڵاو کردەوە.



خشتەی دابەشکردنەکەش بەم شێوەی خوارەوەیە:

1-ڕۆژی یەکشەممە بەرواری 20/8/2017، مووچەی مانگی 6ی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەکرێت.

2-ڕۆژی دووشەممە بەرواری 21/8/2017، مووچەی خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی 6ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
-وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان
- وەزارەتی دارایی و ئابووری
- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی
- وەزارەتی پلان دانان
- وەزارەتی سامانە سروشتیەکان
- دەزگای مین
- کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان
- دەستەی دەسپاکی
- دەستەی وەبەرھێنان
- دەستەی ژینگە
- ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم
- دەستەی مافی مرۆڤ
- دیوانی چاودێری دارایی

3-ڕۆژی سێشەممە بەرواری 22/8/2017، و مووچەی مانگی 6ی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەکرێت.

4-ڕۆژی چوارشەممە بەرواری23/8/2017، مووچەی مانگی 6ی پەروەردەکانی (دەرەوەی شارەکان) و وەزارەتی کارەبا دابەش دەکرێت.

5-ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 24/8/2017، مووچەی (کەم ئەندامان) و مووچەی مانگی 6ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
- پەروەردەکانی (سەنتەری شارەکان)
- وەزارەتی تەندروستی
- وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی

6-ڕۆژی یەکشەممە بەرواری 27/8/2017، مووچەی مانگی 6ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
- وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
- وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێ کردن
- وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن
- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
- وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
- وەزارەتی کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو
- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
- وەزارەتی داد
- ئەنجومەنی دادوەری
- سەرۆکایەتی ھەرێم
- سەرۆکایەتی پەرلەمان
- سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران

7-ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە بەرواری 28 -29/8/2017، مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

8-ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە بەرواری 30 -31/8/2017، مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەکرێت.




بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان
Top