پەرلەمانتارێکی کورد: شاندەکەی کوردستان باوەڕی بە بەغدا هێناوە کە مامەڵەی لەگەڵ کورددا هەڵە بووە

 پەرلەمانتارێکی کورد: شاندەکەی کوردستان باوەڕی بە بەغدا هێناوە کە مامەڵەی لەگەڵ کورددا هەڵە بووە
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات دوای چوونی شاندی کوردستان بۆ بەغدا دوو بۆچوون دروست بووە یەکێکیان زۆر گلەیی لە حکوومەتی عێراق و مالیکی دەکات کە بۆچی لە ڕابردوودا بەو شێوە مامەڵەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردووە.



شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی پارتی گوتی: شاندی ڕیفراندۆم ڕاشکاوانە بە بەرپرسانی بەغدایان گوتووە کە بەغدا لە ماوەی ڕابردوودا بەبەڵگەوە ئەوەندە پێشێلکاریی بەرانبەر بە کورد کردووە، خاڵ بە خاڵ بۆ بەغدا ڕوونکردنەوەیان داوە، ئەوانیش ڕەخنەکانیان وەرگرتووە و تەنانەت پێیان گوتوون کە ئامادەین هەم لەبارەی گۆڕانکاریی دەستوور و هەم لە ڕێککەوتنی نوێ گفتوگۆ بکەین".



ئێستاش لە بەغداوە دوو بۆچوون لەناو خۆیان دروست بووە، بۆچونی یەکەم گلەیی زۆر لە مالیکی دەکەن بەوەی چۆن لە ماوەی ڕابردوودا بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردووە، چونکە سەرجەم بەڵگەی پێشێلکارییەکان دیارن".



ئەو ئەندام پەرلەمانە ئەوەشی خستە ڕوو: "نیگەرانی لەسەر مالیکی و حکوومەتی عێراق دروست بووە و خودی شیعەکان دەنگێکی بەهێزیان لەناودا پەیدا بووە کە سیاسەتی هەڵەی حکوومەت، عێراق و کوردستانی بەم دۆخە گەیاندووە".





باسنیوز
Top