لەم هەفتەیەدا پارتی لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵ کۆ دەبێتەوە

 لەم هەفتەیەدا پارتی لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵ کۆ دەبێتەوە
بڕیارە ئەم هەفتەیە شاندی باڵای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی گۆڕان و کۆمەڵ بکات و سەرکردەیەکی پارتیش دەڵێت: "ڕەنگە بگەینە دەرئەنجامێک".



نووری حەمەعەلی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتی: ڕەنگە دووشەممەی ئەم هەفتەیە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی کۆمەڵ و بزووتنەوەی گۆڕان بکات، چاوەڕوان دەکەین بگەینە دەرەنجامێک لەو بارەوە، چونکە عومەری سەید عەلی، کەسێکی بە ئەزموون و تێگەیشتووی سیاسییە و باش دۆخەکە دەخوێنێتەوە، و پێم وایە دەبێت گۆڕان لەم ڕۆژانەدا خۆی یەکلا بکاتەوە".



ئەو ئەندام سەرکردایەتییەی پارتی ئەوەشی خستە ڕوو: "هەموو قسە و باسێک دەکرێت، سەرەکیترینیان پرسی ڕیفراندۆمە کە ئێستاش شاندێک لە بەغدایە و لەوێش پرس و راوێژ و گفتوگۆ دەکەن و دەبێت چاوەڕوانی هاتنەوەی ئەو شاندەش بکەین، بەڵام بە کۆی گشتی گەشبینین لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵ بگەینە ڕێککەوتن و سەرکەوتنی (بەڵێ) مسۆگەرە.




باسنیوز
Top