سوپای لوبنانی ئۆپەراسیۆنێک دژی داعش ئەنجام دەدات
ئۆپەراسیۆنی (فەجر ئەلجرود) بەرەبەیانی رۆژی شەممە 19\8\2017 لە گردۆڵکەکانی ئەلقاع و رەئس بەعلەبەگ لە رۆژهەڵاتی لوبنان، دەستی پێ کردووە.
بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، بەهۆی بۆردومانە سەختەکەی سوپای لوبنانەوە، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەکانی ئەلقاع و رەئس بەعلەبەگ بیستراوە و سوپاش دەستی بە پێشرەوی کردووە.
ئەو چەکدارانەی داعش لە سووریا بوون و دزەیان کردووەتە انوچە سنوورییەکانی نێوان لوبنان و سووریا و لەوێ خۆیان جێگیر کردووە.
گرتەی ڤیدیۆیی سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکە
باسنیوز
